هیومان رایتس ۆچ هێرشدەكاتەسەر یەپەگە و یەپەژە

0

نوچەنێت-هیومان رایتس ۆچ

رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت یەپەگە و یەپەژە بەردەوامن لە بە سەربازكردنی كوڕان و كچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ و ئەوەش پێشێلكردنی یاسا نێونەتەوەییەكانە.

لە بەیاننامەیەدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، رێكخراوەكە دەلێت سەڕای ئەوەی ساڵی پار یەپەگە بەلێنی بە رێكخراوی هیومان راتیس ۆچ دا كە منداڵان ە بەرەكانی شەڕ بكشێنێتەوە، ئێستاش بەردەوامە لە بە سەربازكردنی نەك هەر منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ، بەڵكو منداڵگەلێكیش دەبەنە بەرەكانی شەڕ كە تەمەنیان لە 15 ساڵ كەمترە.

رێكخراوەكە دەلێت بەلێ یەپەگە و یەپەژە لەدژی رێكخراوێكی توندڕەوی وەك داعش دەجەنگن، بەڵام ئەوە بەهانە نییە بۆ ئەوەی ئەوانیش یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل بكەن.

چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەڵێت بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چاودێرانی ناوخۆیی و بیانییەوە بۆیان نێردراون، بە بەڵگەوە هەبوونی 59 منداڵ لە بەرەكانی شەڕ لەلایەن یەپەگەوە سەلمێنراوە ،جا بە خۆبەخشی بێت یان لە رێگای بە سەربازكردن، كە لەو ناوە سەلمێنراوانە 10 كەسیان تەمەنیان ناگاتە 15 ساڵ.

رێكخراوەكە دەڵێت هەر لە مانگی رابردوودا چەند منداڵێك لە ریزەكانی یەپەگە و یەپەژەدا كوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com