نوچه نێت
وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى دوێنێ به‌وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا راگه‌یاندووه پلانى رزگاركردنى موسڵ له‌ده‌ستى داعش ئاماده‌یه.
نه‌سیڕ محه‌مه‌د نورى راوێژكارى راگه‌یاندنى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” له دانیشتنه‌كه‌ى نێوان وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا و خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق. دووه‌میان رایگه‌یاندووه كه پلانى رزگاكردنى موسڵ ئاماده‌یه و وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكاش به‌ڵێنى داوه په‌له له چه‌كداركردنى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ” وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى وتویه‌تى پلانه‌كه له‌رووى تیۆرى و كردارییه‌وه ئاماده‌یه ته‌نها چاوه‌ڕوانى كاتژمێرى سفر ده‌كرێت كه سه‌رۆك وه‌زیران دیارى ده‌كات”.
وه‌زیرى به‌رگرى پلانى رزگاركردنى موسڵ ئاشكرا ده‌كات
0
Share.