گۆڤاری چارلی ئیبدۆ: چیتر پێغەمبەری ئیسلام ناكەینە كاریكاتێر

0

 

 

نوچەنێت-ئەلحوڕڕە

 

گۆڤاری چارلی ئیبدۆ كە بەشێوەی كۆمیدی و هەجو رەخنەكانی ئاراستەی كەسایەتییە سیاسی و ئایینییەكان دەكرد و بەو هۆیەشەوە بجی زۆری داوە، دەلێت لەمەودوا وێنەی پێغەمبەری ئیسلام ناكەنە كاریكاتێر.

 

لۆران سۆریسۆ سەرنووسەری گۆڤارەكە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤارێكی ئەڵمانی كە دوێنێ بلاوبووەوتەوە، دەڵێت چیتر چارلی ئیبدۆ وێنەی كاریكاتێریی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوناكاتەوە.

 

شایانی باسە دوابەدوای هێرشە خوێناوییەكەی سەر گۆڤارەكە لە سەرەتای ئەمساڵدا، ستافی گۆڤارەكە وتبویان كە ئەوان كۆڵنادەن و بەردەوامدەبن لە بە كاریكاتێكردنی پێغەمبەری ئیسلام، بۆیە لێدوانی دوێنێی سەرنووسەرەكان جێگەی سەرسوڕمان بوو.

 

لەبارەی بڕیارە نوێیەكەیان كە نایانەوێ چیتر وێنەی پێغەمبەری ئیسلام بكەنە كاریكاتێر، لۆران سۆریسۆ وتوویەتی كە ئەوان نایانەوێ وا دەربكەوێ كە چارلی ئیبدۆ گرێی دەروونیی بەرامبەر ئیسلام هەیە. سۆریسۆ وتوویەتی ئەوان دەستیان لە هیچ ئایین و باوەڕێك نەپاراستووە لە كاریكاتێرەكانیاندا و جەختی كردۆتەوە دەبێت مێدیا ئازادنە رەخنە لە هەموو ئایینەكان بگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com