نوچه‌نێت: تایبه‌ت
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له هۆكاری كه‌وتنی موسڵ، رایگه‌یاند، ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان روو له مالكین، وتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ری ساغ ببنه‌وه، تا به‌رده‌م په‌تی سێداره ده‌چێت و حوكمه‌كه‌ی له سیداره‌دان كه‌متر نابێت”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون له هۆكاری كه‌وتنی موسڵ، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان له هۆكاری كه‌وتنی موسڵ، روو له مالیكین، وتیشی: “رۆژی بیستی مانگ داوایه‌كم پێشكه‌ش كرد, داواكه‌ی من خرایه ده‌نگدانه‌وه، به یه‌ك ده‌نگ نه‌متوانی بیچه‌سپێنم, دووباره بۆ تاوانباركردنی مالیكی له راپۆرتی كۆتاییی لیژنه‌كه, پێویست به ده‌نگدان ده‌كات, بۆیه دووباره هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و ده‌نگه به ده‌ست بهێنم، بۆیه تا ئه‌و كاته هه‌وڵ ده‌ده‌م لای ئێمه تاوانبار بكرێت, ئه‌گه‌ر لای ئێمه‌یش تاوانبار نه‌كرێت ئه‌وا من وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه و به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم، كه بابه‌ته‌كه له رێڕه‌وی یاسایی خۆی لادراوه”.
ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی مالیكیش وتی: “چاره‌نووسی مالیكی پشت به راپۆڕته‌كه‌ی ئێمه ده‌به‌ستێت، سه‌ره‌تا داوا ده‌كرێت حه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دواتر داوای یاسای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، كه حه‌سانه‌یشی له‌سه‌ر هه‌لێگیرا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكات، چونكه كوشتنی عه‌مده‌ن هه‌یه، ئێمه قه‌زییه‌ی حه‌ویجه‌مان هه‌یه، كه نزیكه‌ی 150 گه‌نج ئیعدام كراون, وێنه‌كانیانمان هه‌ن، كه ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه و گوله له‌سه‌ریان دراوه، كه ئه‌وانه هه‌موویان به فه‌رمانی مالیكی كراون، بۆیه ئه‌وه ده‌بێت دادگای جینائی كاری له‌سه‌ر بكات”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا باسی له‌و حوكمانه كرد كه چاوه‌ڕوانی مالیكی ده‌كات، وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ری ساغ ببنه‌وه، تا به‌رده‌م په‌تی سێداره ده‌چێت و حوكمه‌كه‌ی له سیداره‌دان كه‌متر نیه”.