نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی یەكێتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا كه‌ركوك نه قودسی كوردستانه، نه دڵی كوردستان، به‌ڵكوو مانگایه‌كی شیرده‌ره و شیره‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك نییه.
ئازاد جه‌باری،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لەسەر لیستی یەكێتی بە كەناڵی په‌یامی رایگه‌یاندوە”شاری كه‌ركووك په‌راوێزخراوه و بووه‌ته قوربانی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك پێویست ئاوڕی لێ نه‌داوه‌ته‌وه“.
وتیشی”ئێستا كه‌ركووك نه قودسی كوردستانه نه دڵی كوردستان، به‌ڵكوو مانگایه‌كی شیرده‌ر و شیره‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك نییه“.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راشیگەیاتد”له ئێستادا حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی نه‌ناردنی بودجه‌وه، ده‌یه‌وێت كێشه بۆ شاری كه‌ركووك دروست بكات و دانیشتووانه‌كه‌شی بێزار بكات“.