نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت،ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و هه‌ریه‌ك ئه‌وی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كات به شكاندنی به‌ڵێن و پابه‌ند نه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لیژنه‌ی نه‌وت و غاز بە خه‌ندانی راگەیاندوە: كه هیچ كاتێكی دیاریكراو نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ نه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كراوه بۆ درێژه‌دان به دانووستانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر كێشه نه‌وتییه‌كان.
به‌وته‌ی كاوه محه‌مه‌د، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و هه‌ریه‌ك ئه‌وی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كات به شكاندنی به‌ڵێن و پابه‌ند نه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكراشیكرد كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر كۆمپانیای سۆمۆ حسباب نه‌كرابێت، گه‌یشتووه‌ته 630 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا ته‌نها سێ رۆژ نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووه و هه‌مووشی ناگاته 750 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه په‌نا بردن بۆ فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌ولێری نه‌داوه.