سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆبونەوەدان

0

نوچەنێت.هەولێر:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا بەسەردانێك گەیشتە هه‌ولێر لە ئیستادا لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێم لەكۆبونەوەدایە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا به‌هاوڕێیه‌تی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی بەسەردانێك گەیشتنە شاری هەولێر لە ئیستادا لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وەزیری پیشمەرگەی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی هەرێم لە كۆبونەوەدایە.

گرتنەوەی موسڵ و شەڕی داعش و داواكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە تەوەری گفتوگۆكان دەبن.

بەپێ زانیارییەكان لە تەوەرەێكی تری كۆبونەوەكە باس لە پێدانی فرۆكه‌ی‌ f16 بە حكومه‌تی‌ عێراق دەكرێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كە ئایا مەترسیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com