نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەێنێت، لەسەرەتاوە پێیان باش نەبووە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بدەنە گۆڕان بەڵام لەسەر بڕیاری بارزانی پۆستەكەیان پێداون.
سیروان عەبدوڵڵا،پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕاگەیاندوە”ھەچەندە مافێکی تایبەتی ئێمە بووە، بەڵام بەفەرمی داوای پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانمان نەکردۆتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ھۆکاری وەرنەگرتنی پۆستەکەشی لەلایەن حزبەکەیەوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم گەڕاندەوەو وتی:” کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان داوایانکرد، بارزانی بڕیاریدا پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێتە ئەو حزبە”.
پەرلەمانتارەکەی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد،بۆ ئێمە خۆش نەبوو کە ٢٨ کورسیمان ھەیەو گۆڕانیش (٩) کورسی،ئەو پۆستە گرنگەیان پێ بدەین،بەڵام لەبەر کۆمەڵێک ھۆکارو ڕێزگرتن لەبڕیاری بارزانی، ڕازی بووین”.
سەبارەت بەھەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سیروان عەبدوڵڵا وتی:”بەداخەوە برادەرانی گۆڕان لەو ئاستەدا نەبوون، ھەڵوێستەکانیان وەک پێویست نەبوو، چەند جارێک لەئیجماعی کوردی دەرچوون”.