نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی دەڵێت،چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌تاڵانكردنی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی موسڵ كردوه‌و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان به‌ره‌و سوریا‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵدێن.
غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی، به NNA ڕاگه‌یاندوە:له‌ئێستادا دیارده‌یه‌ك له‌شاری موسڵ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و به‌ئاشكراو به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن.
وتیشی”ده‌چنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌گوێره‌ی ویستی خۆیان تاڵانی ده‌كه‌ن، هه‌رچی پاره‌و ئاڵتون هه‌بێت ده‌یبه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:له‌به‌رامبه‌ر كاری تاڵانی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و سوریا‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵدێن.