وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گەیشتە هەرێمی كوردستان (نوێكراوەتەوە)

0

نوچەنێت.تایبەت:

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گەیشتە هه‌ولێر و بڕیارە لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و گرتنەوەی موسڵ و شەڕی داعش و داواكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە تەوەری گفتوگۆكان دەبن.

كەمێك لەمەوبەر ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌هاوڕێیه‌تی شاندێكی باڵای گەیشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆب‌بێته‌وه‌.

گرتنەوەی موسڵ و شەڕی داعش و داواكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە تەوەری گفتوگۆكان دەبن.

بەپێ زانیارییەكان لە تەوەرەێكی تری كۆبونەوەكە باس لە پێدانی فرۆكه‌ی‌ f16 بە حكومه‌تی‌ عێراق دەكرێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كە ئایا مەترسیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com