هێزەكانی پێشمەرگە دوو هێرشی داعش تێكدەشكێنن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

چەكدارانی داعش لە شەنگال لەدوو قۆڵەوە هێرش دەكەن و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێكدەشكێنرێن و زیانی زۆریان بەركەوتوە.

مێڤان شڤان، وتەبێژی لیوای هەشتی پیادە لە میحوەری شەنگال بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاندوە،سەعات چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی،لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای شەنگالەوە،تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردوە و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە هێرشەكانی داعش تێكشكێنراون.

ئاشكراشیكرد، هەر لەو شەڕەدا ژمارەیەك تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانی زۆری مادییان بەركەوتوە.

لەلایەكی تریشەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی چەندین بنكە و بارەگای داعشیان لەناو قەزای شەنگال بۆردومان كردوە، بەهۆیانەوە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و چەندین كەرەستەی سەربازی تیرۆرستان تێكشكێنراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com