نوچەنێت.ههولێر:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،رایدەگەێنێت،هەوڵێك هەیە لەلایەن هەندێك لایەنەوە دەیانەوێت پشكی لەسەدا 17كەی هەرێمی كوردستان بەتەواوی ببڕن، كە تەنها بەشە بودجە ناگرێتەوە.
ئارام شێخ محەمەد،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندوە:هەوڵێك هەیە لەلایەن هەندێك لایەنەوە دەیانەوێت پشكی لەسەدا 17كەی هەرێمی كوردستان بەتەواوی ببڕن، كە تەنها بەشە بودجە ناگرێتەوە، بەڵكو خۆراكی مانگانەو دەرمان و كۆمەلێك پرسی تری تایبەت بەڕێڕەوە سنوری و ئاسمانیەكان، كە ئەوەش خەڵكی كوردستان دووچاری كێشەی قوڵتر دەكاتەوە.
وتیشی: ئێمە ڕاشكاوانە كێشەو نەهامەتیەكانی خەڵكی كوردستانمان بەعەبادی ڕاگەیاندووەو پێمانوتوە، ناكرێت ئێوە ئیدعای ئەوەبكەن، هەرێم بەشێكە لەعێراقی فیدراڵی و بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، ئەوەشمان بەئەمانەتەوە پێگەیاندووە كە خەڵكی كوردستان زۆر لەبەغدا توڕەن،ئەویش لەبەرامبەردا دەیان پاساوی هێناوەتەوەو تەئكیدی كردۆتەوە، ئێمە نەوتی خۆمان دەفرۆشین و هەرێمیش نەوتی خۆتان دەفرۆشێت، بۆچی ئێمە پارەی نەوتی خۆمان بدەین بەئێوە، لەكاتێكدا خۆتان نەوت دەفرۆشن.