نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت،پارتی تا ئێستا هیچ مافێكی وەرنەگرتووە لە پارێزگای هەڵەبجەدا و یەكێتی و گۆڕانیش دەستیان كردوە بە كۆبوونەوەی دووقۆڵی و هەموو ئەم پەیمانانەی بە یەكی دەدەن لەسەر حسابی ئێمەیە.
فازڵ بەشارەتی،بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”پارتی تا ئێستا هیچ مافێكی وەرنەگرتووە لە پارێزگای هەڵەبجەدا، دوای ئەم هەموو كۆبوونەوەیەی ئەنجامیش درا لەگەڵیان، یەكێتی و گۆڕان دەستیان كرد بە كۆبوونەوەی دووقۆڵی و هەموو ئەم پەیمانانەی بە یەكی دەدەن لەسەر حسابی ئێمەیە”.
وتیشی”تا ئێیستا لە سەرجەم كۆبوونەوە دووقۆڵییەكانیاندا ئەنجامێكی ئەرێنییان نەبووە و ئەمەیش دەلالەتە لەوەی كە بە بێ لایەنەكانی دیكە و بە تایبەتیش پارتی، ناتوانن سەركەوتوو بن و ئەنجامی یەكلاكەرەوەیان لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە هەبێت.”
بەشارەتی رەنیشیكردەوە”ئێمە لە دەرەوەی كۆبوونەوەكان زانیاریمان هەیە یەكێتی و گۆڕان ئێستا بە بێ پرسوڕا دەستیان بە دابەشكردنی كورسی و پۆستەكان كردووە و زۆرینەیان بۆخۆیان داناوە وەك ئەوەی بڵێی شار بێ حاكم بێت. باوەڕ ناكەم هەرگیز لە كۆبوونەوە و پڕۆژەكان و بڕیارە نوێكانیشیاندا سەركەوتوو بن ئەگەر بەم شێوەی ئێستا بیر بكەنەوە”.
بەرپرسەكەی پارتی رایشیگەیاند”ئێمە یەكێك لە پۆستە سیادییەكانی پارێزگای هەڵەبجەمان پێ نەدرێت، بە هیچ شێوەیەك پۆستی دیكە وەرناگرین و ئەم چوار كورسییەیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ پارتی بێت، مافی خۆمانە”.