نوچه نێت
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى داعش به‌تۆمه‌تى جنێودان به سه‌ركرده‌كانى، ژنێكى به‌ردباران كردووه و دواتر جه‌سته‌كه‌ى شاردۆته‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسى ئه‌نبار كه به‌مه‌داى راگه‌یاندووه. داعش له‌شارۆچكه‌ى قایمى سه‌ر به‌شارى ئه‌نبار ژنێكى كوشتووه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى جنێوى به‌سه‌ركرده‌كانى داعش داوه. سه‌رچاوه‌كه روونى كردۆته‌وه كوشتنه‌كه به‌ره‌جمكردن بووه تا مردن. دواتریش رێگه‌یان نه‌داوه كه‌سوكارى ژنه‌كه نزیك بكه‌ونه‌وه و جه‌سته‌ى ژنه‌كه‌یان له‌شوێنێكى نه‌زانراو شاردۆته‌وه.
داعش به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر ژنێكى به‌ردباران كرد
0
Share.