نوچه‌نێت: سلێمانی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند, لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نوێی ئه‌و حیزبه دانراوه و سه‌دا حه‌فتای كاره‌كانیان ته‌واو كردوون.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند: “لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی سه‌دا حه‌فتای كاره‌كانی ته‌واو كردوون, وه‌ك ئاماده‌كاری راپۆرتی سیاسی و بابه‌تی ده‌ستوور و ئه‌و كارانه‌ی تر كه په‌یوه‌ندییان به داهاتووی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه”.
پیره وتیشی: “دیار نییه كه‌ی كۆنگره ده‌به‌سترێت، چونكه دۆخی ئه‌منی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه یه‌خه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێگرن، به‌ڵام ئاماده‌كاری كراوه و كۆنگره‌یه‌كی باش ده‌به‌ستین”.