نوچه نێت
به‌رپرسێكى به‌سه‌ر به حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانى له‌لێدوانێكى دا ده‌ڵێ” باره‌گاى عه‌مه‌لیاتى داعش له‌ناو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكایه له‌به‌غدا و باره‌گه‌یه‌كى دیكه‌ش له حه‌یفایه”.
عه‌مید محه‌مه‌د ره‌زاى نه‌قدى كه سه‌رۆكى رێكخراوێكه به‌ناوى” پاڵپشتى بێهێزه‌كان” و ئه‌و رێكخراوه‌ش سه‌ر به حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانه. له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فارس ده‌ڵێ” باره‌گاى عه‌مه‌لیاتى داعش له‌ناو باڵوێزى ئه‌مریكایه له به‌غدا. بارگه‌گه‌ى رێنمایى و به‌رهه‌مى ئایدیۆلیۆژی داعش‌یش له حه‌یفایه”. ئه‌وه یه‌كه‌م به‌رپرسى ئێران نییه راسته‌وخۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌پاڵپشتى داعش تۆمه‌تبار بكات، به‌ڵكو پێشتریش چه‌ندین به‌رپرسى دیكه به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریكایان به‌مه تۆمه‌تبار كردووه. محه‌مه‌د ره‌زاى نه‌قدى ده‌ڵێ” ئه‌مریكا ده‌بینن گه‌نجانى عێراق و ئێران و سوریا له‌سنوورى فه‌ڵه‌ستینى داگیركراوه نزیك ده‌بنه‌وه. بۆیه لةبةرامبةردا ئه‌وان هاوكارى داعش ده‌كه‌ن”.
به‌رپرسێكى ئێرانى: باره‌گایه‌كى داعش له‌ناو بالێوزخانه‌ى ئه‌مریكایه له‌به‌غدا
0
Share.