نوچەنێت.ههولێر:
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەێنێت،پەکەکە هێزێکی کوردستانییە و داوای مافی گەلێک دەکات بەڵام پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی بکات.
ئەمرۆ پێنج شەممە ئارام شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی مامۆستا عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی كرد لە شاری هەولێر و دواتریش كۆبونەوە.
كۆبوونەوەكانی ئارام شێخ محەمەد لەگەڵ حیزبەكان بۆ ئەوەیە، كە ڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەرێكی پێویست بۆ ئێستا،ئەوەش لەسەر راسپاردەی بەغدا.
دوای كۆبونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند خستەڕوو.
لای خۆیەوە عهلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند:پەکەکە هێزێکی کوردستانییە و داوای مافی گەلێک دەکات، بەڵام پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی کوردستان بکات.