نوچەنێت-ئەلوەفدی میسری
دەمەزراوەی ئەزهەر ،كە لە مەرجەعەكانی سوننە، بە توند ئیدانەی دەستێوەردانەكانی ئێران دەكات لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەب، بەتایبەت دوای لێدوانەكانی ئەم دواییەی ئایوتوڵڵا خامنەئی لە جەژنی رەمەزاندا.
لە بەیاننامەیەكدا دامەزراوەی ئایینیی ئەزهەر دەڵێ لێدوانەكانی خامنەئی جێگەی قبوڵ نین و بە دەستدرێژی دادەنرێن بۆسەر سەروەریی و سەربەخۆیی بەحرەین.
ئەزهەر داوا لە ئێران دەكات واز لەم جۆرە لێدوانانە بهێنێت كە دەبنەهۆی قوڵكردنەوەی دوژمنایەتی لەنێوان گەلاندا و دۆخێك لە دڵەڕاوكێ و نائارامیی لە ناوچەكەدا دەچەسپێنێ و ململانێی تایەفەگەری پەرەپێدەدات.