عادل عەبدولمەهدی: تاڵەبانی مێژووی نەتەوەیەكە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

عادل عەبدولمەهدی سەردانی جەلال تاڵەبانی دەكات و رایدەگەێنێت،مام جەلال مێژووی نەتەوەیەكە و ئیرادەو رێبازەكەیشی هەمیشە لەهزرماندا ئامادەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە د.عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق و سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق،سەردانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی لەسلێمانی كرد.

سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە،سەرەتا عادل پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی رەمەزانی لەبەڕێزیان كردو خۆشحاڵی خۆی دوپاتكردەوە بۆ دیدارەكەو ئومێدی دەربڕیی بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی تەندروستییان و سڵاو رێزی سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی و گەورە لێپرسراوانی حكومەتی فیدراڵی گەیاندە مام جەلال و وتی،مام جەلال مێژووی نەتەوەیەكەو ئیرادەو رێبازەكەیشی هەمیشە لەهزرماندا ئامادەیە و پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان پەیڕەو بكرێت.

لەبەشێكی تری دیدارەدا عادل عەبدولمەهدی روناكی خستەسەر پێشهاتە جیاجیاكانی پەیوەست بەپرۆسەی سیاسی و ئەمنیی و بەرەوەپێشچونی باری ئەمنی كە رۆڵەكانی گەل لەپێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانەوە بگرە تا هاووڵاتیان و عەشایرەكان رۆڵی گرنگ دەبینن لە تێكشكاندنی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com