نووسینگەی سەرۆكی هەرێم هەواڵی كۆبونەوەی قاسم سولەیمانی لەگەڵ بارزانی بەدرۆ دەخاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكات كە گوایە “قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نهێنی هاتووەتە هەولێر و سەردانی بارزانی كردووە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە.

 

دەقی راگەیەنراوەكە:

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایت و میدیادا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە “قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نهێنی هاتووەتە هەولێر و سەردانی سەرۆك بارزانی كردووە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە”.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە دیدار لەگەڵ قاسم سولەیمانی بابەتێكی زۆر ئاساییە بە تایبەت لەم هەلومەرجانەدا كە لە شەڕداین لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و پێشتر دیداری وا هەبووە بە ئاشكرا و لەمەودوایش كە پێویست بوو دیداریان دەبێت. بەڵام سێ مانگ زیاترە كە قاسم سولەیمانی دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی هەرێم نەبووە. ئەم هەواڵەیەش كە باسی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ هەولێر لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا دەكات دوورە لە ڕاستی.

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

23ـی 7ـی 2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com