نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی سه‌ر به ره‌وتی سه‌له‌فی له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: نابێت ڕێگه بدرێت به هه‌ندێ له سیكیولاره تووندڕه‌وه‌كان به ناوی مه‌ده‌نیه‌ت و مافی كه‌مینه‌كانه‌وه بۆچونی خۆیان به‌سه‌ر به‌ڕێزان لیژنه‌ی ده‌ستور و ده‌ستوردا بسه‌پێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر واش بكه‌ن ئه‌وه دڵنیابن به فلته‌ری ڕاپرسی جه‌ماوه‌ردا تێپه‌ڕ نابێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام ده‌ستوور بێت
په‌یامێك بۆ لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی سه‌له‌فییه‌وه
به ناوی خودای به‌خشنده‌ی مهیره‌بان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ڕێزان: ئه‌وه‌ی به ئێوه سپێردراوه بێگومان كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتێكی قورس و گرانه له‌به‌رده‌م خودای گه‌وره و خه‌ڵك و مێژووشدا، چونكه به‌و كاره‌تان قسه له ئایدۆلۆژیا و ئه‌خلاَق و سیاسه‌ت و ئابوری و ژیان و دواڕۆژی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌نوسنه‌وه به تایبه‌ت له هه‌رێمێكدا كه زۆرینه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن وه خاوه‌نی زیاتر له پێنج هه‌زار مزگه‌وت و هه‌زاره‌ها مامۆستای ئایینی و چه‌ندین كه‌له‌پور و شوێنه‌واری ئیسلامی و پیاوان و ژنانی هه‌ڵكه‌وتوو و كه‌سایه‌تی شكۆدار و مێژوویه‌كی زێڕینن.
به‌ڕێزان: ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێكی كامڵ و ته‌واو و گشتی یه و نێردراوی خوای ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌موو بونه‌وه‌ره، وه كۆتا ئاینی ئه‌و خودایه‌یه و ئه‌ویش باش ده‌زانێت چی بۆ دروستكراو و به‌نده‌كانی شیاو و به‌كه‌ڵكه بۆیان و ناكرێت باوه‌ڕمان پێی نه‌بێـت كه دروستكارمانه، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت و یاسا و حوكم هی ئه‌و نه‌بێت یان پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئه‌و بێت وه‌ك له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: ألا له الخلق واڵ‌مرواته: وریابن دروست كردن و فه‌رمان و شه‌ریعه‌ت ته‌نها تایبه‌تی ئه‌وه، یان ده‌فه‌رموێت: إن الحكم إلا لله واته: حوكمی وه‌رگیراو ته‌نها هی خوایه، وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه زۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان له لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه گیرۆده‌بوون و ئه‌وان ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن له هه‌موو كاره‌كانیان.
به‌ڕێزان: ئیسلام له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كامڵ كراوه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: الیوم أكملتُ لكم دینكم وأتـممتُ علیكم نعمتی ورچیتُ لكم الإسلام دینا واته: ئاینه‌كه‌تانـم بۆ كامڵ كردووه و نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو كردن (كه نیعمه‌تی به‌رنامه‌ی ژیانه) وه ڕازیم كه ئیسلام ئاینتان بێت.
ته‌نانه‌ت یه‌هودیه‌كان و نه‌یاره‌كانی تریش سه‌رسام بوون به‌م ئایه‌ته و كامڵێتی به‌رنامه‌ی ئیسلام وه‌ك هه‌ندێكیان به پێشه‌وا عومه‌ریان وتوه: ((ێ‌یه‌ٌ فی كتابكم لو علینا معشر الیهود نزلت لاتخژنا ژلك الیوم عیدا)).
واته: ئایه‌تێك له قورئانه‌كه‌ی ئێوه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئێمه‌ی گرۆی جوله‌كه‌دا دابه‌زیبا ئه‌وا ڕۆژی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته‌مان ده‌كرد به جه‌ژن.
یان بێ باوه‌ڕ و موشریكه‌كان به سه‌لـمانی فارسیان وت وه‌ك له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه: (په‌یامبه‌ره‌كه‌تان هه‌موو شتێكی فێر كردوون ته‌نانه‌ت شێوه‌ی دانیشتنیش له سه‌رئاودا، ئه‌ویش به شانازیه‌وه فه‌رمووی: به‌ڵێ،…).
كه‌وا بوو به‌ڕێزان ئه‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن به جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی تر كه ئاینه‌كه‌یان ئاینی ئیسلام نیه وه دانیشتوانیشیان به‌م ڕێژه‌یه موسڵمان نین.
ئێمه ده‌پرسین ئێوه ده‌ستوور بۆ كێ ده‌نووسن؟ مه‌گه‌ر بۆ گه‌لی كورد نیه كه زۆرینه‌یان موسڵمانن؟
یان بۆ كه‌سانێكی كه‌م كه بیروباوه‌ڕی نامۆیان هه‌یه وه له‌وانه‌یه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانیش بكه‌ن له په‌رله‌مان یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌لام ئه‌وانه ئه‌بێت بزانن له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه بێباوه‌ڕ و دژی ئیسلامن به‌ڵكو له‌به‌ر كوردبونیانه یان له نێو حزباكانه‌وه هه‌ڵبژێراون و ملمانێی حزبه‌كان هۆكاره ئه‌گینا ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سانی بێ ئاین و چه‌پ و سیكۆلار خۆیان كاندید بكه‌ن ئه‌وه ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست ناهێنن، باشترین نـمونه‌ش سه‌رنه‌كه‌وتنی حیزبه ئیلحادی و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستانه.
بۆ مه‌گه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نگرانی حیزبه كوردستانیه‌كان موسڵمان نین؟ كه‌وابوو نوێنه‌راكانیان ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێیان به‌خشراوه بۆ ئه‌وه نیه دژی ئایدۆلۆجیاكانیان كار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م كه ئیسلام (وه‌ك ئایدۆلۆژیا و شه‌ریعه‌ت و یاسا) قه‌بوڵ نیه، نابێت زوڵم له زۆرینه‌یه‌كی ڕه‌ها بكات وه ببێته هۆكاری توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان.
پاشان هه‌ندێ له‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن به شێوه‌یه‌ك وێنای غه‌رب ده‌كه‌ن كه دیـموكراسیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت به ته‌واوه‌تی به‌رقه‌راره‌و پێویسته ئێمه‌ش لاسایی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه! له ڕاستی دا ئه‌مه وا نیه با هه‌موو لایه‌ك ئه‌مه بزانن.
نابێت نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ببێته ده‌سته‌واژه و هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك كه كه‌مینه‌یه‌كی كه‌من له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا، وه نابێت ببێته هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام كه دینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌گه‌ر ڕاسته دیـموكراسیه‌ت زۆرینه له‌به‌رچاو ده‌گرێت؟ بۆ مه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان موسڵمان نین؟
مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش ئه‌گه‌ر بگوترێت كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینه‌كانی تر جگه له ئیسلام زیانیان پێ ده‌گات ئه‌گه‌ر ئیسلام سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسادانان بێت یان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت بۆ ته‌شریع! ئه‌مه‌ش وانیه، چونكه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئیسلامدا پێكه‌وه ژیان هه‌بووه و مافی هه‌موو ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ر كراوه، وه له ئێستاشدا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماده‌ی 6 له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2006 وه هه‌مواركراو له ساڵی 2009 هه‌مان شتی ده‌سته‌به‌ر كردووه وه‌ك ئه‌ڵێ: (ئه‌م ده‌ستووره ئیقراری ئه‌وه ده‌كات وه ڕێز له شوناسی ئیسلامی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراقی ده‌گرێت…).
به‌ڵام هه‌ندێ له چه‌په‌كان و عه‌لـمانیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌م مادده‌یه له ده‌ستوردا هه‌ڵگرن وه ده‌ستوری كوردستان وه‌ك ده‌ستوری ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسی لێ بكه‌ن وه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به گومانی خۆیان به‌وه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام سێ وه‌ڵامـمان هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌ستووری ولاَتی میسر بكه‌ین كه هه‌زاره‌ها ساڵه ولاَته، له‌مادده‌ی (دوو) دا هاتووه كه ده‌ڵێت: (الإسلام دین الدوله واللغه العربیه لغتها الرسمیه ومبادئ الشریعه الإسلامیه المصدر الرئیسی للتشریع)، وه له‌ماده‌ی (سێ)دا هاتووه كه ده‌ڵێت: (مبادئ شرائع الـمصریین من المسیحیین والیهود المصدر الرئیسی للتشریعات المنڤمه ڵ‌حوالهم الشخصیه وشۆنـهم الدینیه…).
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین ڕێژه‌ی كه‌مه ئاینه‌كان له‌و ولاَته‌دا (20%)، وه له‌كاتی نوسینی ده‌ستووردا نه‌یانتوانیوه ڕۆڵ و پێگه‌ی ئیسلام له‌بیر بكه‌ن، به‌ڵكو ئیسلامیان به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادان داناوه، به‌لاَم هه‌ندێك كه‌س له هه‌رێمی كوردستان فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن به‌وه‌ی كه باسی كه‌مه ئاین و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن (ئه‌گه‌ر زۆرترین ڕێژه‌یان بۆ حساب بكه‌ین ده‌بینین له (3%) تێناپه‌ڕن) تاوه‌كو ببێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌هێشتنی ڕۆڵی ئیسلام له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌وابوو نابێت ڕێگه بدرێت به هه‌ندێ له سیكیولاره تووندڕه‌وه‌كان به ناوی مه‌ده‌نیه‌ت و مافی كه‌مینه‌كانه‌وه بۆچونی خۆیان به‌سه‌ر به‌ڕێزان لیژنه‌ی ده‌ستور و ده‌ستوردا بسه‌پێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر واش بكه‌ن ئه‌وه دڵنیابن به فلته‌ری ڕاپرسی جه‌ماوه‌ردا تێپه‌ڕ نابێت، بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌تان پشگیری له ئیسلام ده‌كه‌ن كه ڕۆڵی كارای هه‌بێت له ده‌ستوردا به شتی لاوه‌كی و لاواز ڕازی نه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرنه‌ی خه‌ڵكی موسڵمان نه‌بوو با بـخرێته به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری نه‌ك خنكاندن و له‌باربردنی له نێو لیژنه‌یه‌كدا كه له‌وانه‌یه زۆرێكیان باگراوندێكی ئیسلامی‌یان نه‌بێت.
دووه‌م: زۆرینه‌ی وڵاتانی دیـموكراسی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كڵێساكان حوكم ده‌كه‌ن له پرۆسه ڕامیاری و دیـموكراسیه‌كاندا وه‌ك ڕلفرید إستیڤان ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ولێتانی ئه‌سكه‌ندینافیا كڵێسایان هه‌یه و كڵێساكانیان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له دانانی بڕیاردا له هه‌ردوو ئاستی ته‌شریعی و جێ به جێ كردنیشدا، بۆ نموونه مادده‌ی دوو له ده‌ستوری وڵاتی نه‌رویج دیانه‌تی ئینجیلی (اللوپریه) به ئاینی فه‌رمی ولێت داده‌نات، وه پێویستیشه دانیشتوانی ولات نه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بیرباوه‌ڕه په‌روه‌رده بكه‌ن.
وه له مادده‌ی چواردا له‌و وڵاته ئه‌ڵێت: پێویسته پاشا له هه‌ڵگرانی بیرباوه‌ڕی كڵێسای ئینجیلی له‌وپری بێت.
وه ده‌ستوری دانیماركی ئه‌وه پێویست ده‌كات كه كڵێسا ئینجیلی (اللوپریه) بریتیه له كڵێسای فه‌رمی وڵات، وه ده‌ستوری دانیماركی ئه‌وه پێویست و واجب ده‌كات كه له ده‌ستوردا سه‌رۆكی وڵات و پادشا له شوێنكه‌وتوانی كڵێسای ئینجیلی له‌وپری بن، هه‌روه‌ها وڵاتی ئایسله‌نداش.
وه وڵاتی به‌ریتانیاش چه‌ند یاسای تێدایه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه پێویسته پادشا له شوێنكه‌توانی كڵێسای ئینجیلی بریتانی بێت، به‌ڵكو قه‌رارێكی ڕاشكاویان هه‌یه كه هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی كاسۆلێكی شایسته و مافی ئه‌وه‌یان نیه ده‌سه‌لێتی به‌ریتانیا به‌ده‌سته‌وه بگرن.
وه ده‌ستوری یۆنانیش ئه‌وه‌ی تۆمار كردووه كه ئاینی ئه‌رسه‌زۆكسی شه‌رقی ئاینی فه‌رمی وڵاته، به‌ڵكو ماده‌یه‌كیان هه‌یه كه یاساغی ده‌كات هه‌ركه‌س سوكایه‌تی به ئاینی وڵات بكات توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئیسپانیاش.
وه ئیماراتیش له ماده‌ی حه‌وت دا ده‌ڵێت: (إن الإسلام هو ا‌لدین الرسمی للاتحاد)، وه مالیزیاش له ماده‌ی سێ‌دا ده‌ڵێت: (أن الإسلام هو دین الاتحاد ولكن الدیانات اڵ‌خری یـمكن أن تمارس فی سلام و وئام فی أی جز‌و من الاتـحاد).
وه ده‌ستوری تایله‌ندش له 2009 له ماده‌ی 9 ده‌ڵێت: (إن الـملك هو البوژیه والداعم لڵ‌دیان).
ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی رونالد ریغان و جورج بوشی كوڕ و باوك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی ئینجیلی ئوسولی بووه.
سێیه‌م: هه‌وڵ و بانگه‌شه بۆ داڕنینی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له مۆركی ئیسلامی بوون وه دره‌خستنی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ ئاینه‌وه و پابه‌ند نیه به هیچ ئاینێكه‌وه هه‌وڵێكی دۆڕاو و ترسناكه، وه باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دراوسێكانـمان بكه‌ین له‌وانه: ئه‌زموونی كه‌مالی له توركیا وه په‌هله‌وه‌ی له ئێران وه بورقێبی له تونس ده‌بینین چه‌ند نـمونه‌یه‌كی زیندوون كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵكو بوونه به مایه‌ی ڕق و كین و كوشتاری هاولێتیان و له‌ده‌ستدانی تواناكانی ئه‌و ولێتانه، وه ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نه‌یارانـمانه ـ به‌داخه‌وه ـ به‌ڵام زۆر كه‌س نازانێت.
ئه‌وجا به‌ڕێزان: ئیسلامێك كه ئاینی خودا بێـت وه خاوه‌نی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ته‌شریعی بێت، وه سه‌ده‌ها ساڵ حوكمی به‌شێكی زۆری سه‌ر ڕووی زه‌وی كردبێت، وه شتێكی جیانه‌بوو و دانه‌بڕاوی مێژووی میله‌ته‌كه‌مان بێت له ئه‌دیبان و شاعیران و سیاسه‌تـمه‌داران و زانایان وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت بۆ ده‌بێت پشتی لێ بكه‌ین ؟ وه له‌سه‌ر داوای كێ ؟ وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان چین بۆ دونیا و دواڕۆژمان ؟ ئه‌نجا ده‌كرێت ئه‌وه‌نده به سوك و ڕیسوا ته‌ماشای هه‌زاران ساڵی خۆمان بكه‌ین وه‌ك هه‌ندێ كه‌سی نا مه‌سئول هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بێ َئاینی له خه‌ڵك بكه‌ن به ئاینێكی تر؟!
بۆیه له كۆتایدا به‌ڕێزتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه پشتگوێ خستنی ئیسلام زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1 / ئیسلام ئاینی خودایه، وه خودا‌ش ته‌نها به ئیسلام ڕازیه.
2 / ئیسلام ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه و خه‌ڵكیش ده‌ستبه‌رداری نابن، وه لێره‌شه‌وه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا نابڕێته‌وه.
تا كه‌سێك باوه‌ڕ به زه‌واجی عورفی بكات هه‌زاران كه‌س (استغفر الله) ده‌كه‌ن !
پێمان ناڵێن چی له میرات و ته‌لاق و نیكاح و باری كه‌سێتی ده‌كه‌ن كه وڵاتانی وه‌ك تونس و توركیا و ئێران زۆریان هه‌وڵدا به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان به بادا چوو وه باج و قوربانی سه‌ختیان له‌و پێناوه‌دا دا.
هیوامان وایه كه ئه‌م په‌یامه ببێته مایه‌ی به‌رقه‌راربوونی وڵاتێكی موسڵمانی پڕ خۆشی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته.
له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی سه‌له‌فییه‌وه