ناوەڕۆكی كۆبونەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەمینداری یەكگرتوو

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەو چەند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌هه‌رێم و به‌غدایان تاوتوێ كرد.

 

بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی كرد لە ئارام شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەو سەردانەیدا ئارام شێخ محەمەد، لەگەڵ محەمەد فەرەج، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوانی هەرێم و بەغداو كێشەكان كرد و دواین گۆرانكاری و پێشهاتەكان خرانە بەر پاس.

كۆبوونەوەكانی ئارام شێخ محەمەد بۆ ئەوەیە، كە ڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداو چارەسەرێكی پێویست بۆ ئێستا،ئەوەش لەسەر راسپاردەی بەغدا.

دوای كۆبونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند خستەڕوو.

هەروەها محەمەد فەرەج رایگەیاند:كۆمەڵێك پرسیان تاوتوێ كردوە وەكو مافەكانی هەرێم لاى بةغدا.

وتیشی:نوێنەرانی كورد ئەوەندەی توانیویانە ئەركی خۆیان ئەنجام داوە، و جەختیشی لەوە كردەوە كە “بڕیاری فرۆشتنی نەوت له لایەن هەرێمەوه بڕیارێكی دروسته”.

لای خۆیەوە ئارام شێخ محەمەد وتی: رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی بووە بۆ لای ئەمینداری گشتی یەكگرتوو.

راشیگه‌یاند:زیاتر قسەمان لەسەر رێكەوتنی نیوان هەرێم و بەغدا و كیشەكان كرد كە دەبێت بە گفتوگۆ ئەو كیشانە چارەسەر بكرێن وەكو كێشەی بودجە و نەوت چونكه‌ ئێمە نامانەوێت فشاری زیاتری ئابووریمان بێتە سەر.

وتیشی:حكومەتی هەرێمیش ئامادەیی گفتوگۆكردنی هەیە بۆ چارەسەركردنی كیشەكان و به‌شێوەیەکی ناراستەوخۆش زانیومانە کە بەغداش ئامادەیی گفتوگۆی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com