نوچەنێت.ههولێر:
هێزەكانی پێشمەرگە لە گەڕەكێكی ناو شنگال وەڵامی توندی هێرشێكی چەكدارانی داعشیان دایەوە و لە ئەنجامدا 9 چەكداریان كوژران.
رائید خەتاب بانكی فەرماندەی سریەی 3 لە فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە”درەنگانی دوێنێ شەو تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕی شارۆچكەی شنگال هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە،بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و لە ماوەیەی یەك سەعاتدا توانرا هێرشەكەی تیرۆریستان تێك بشكێنرێت و زیانی گەورەیش بە داعش گەیەندرا”.
وتیشی”فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان چوار جار بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لەو گەڕەكە كرد و گورزی كوشندەیان لێ وەشاندن”.
راشیگەیاند”لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، تیرۆریستان دۆشكەیەك و ئۆتۆمبێلێكیان تێك شكا و 9 تیرۆریستی داعش كوژران و برینداریشیان هەبوو، خۆشبەختانەیش پێشمەرگە قارەمانەكان هەموو سەلامەتن”.