نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگەیاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات و ترسی هه‌رێمیشی له‌فرۆكه‌ی F16 نیشاندا.
مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندوە”هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات، به‌ڵام هێشتا چۆنیه‌تی به‌شداری كردنه‌كه‌ی ڕوون نیه“.
هه‌ماهه‌نگی كردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، له‌كاتێكدایه حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چوار فرۆكه‌ی f16 ی راده‌ستكراوه‌و دانیشتوانی هه‌رێم ترسیان هه‌یه له‌داهاتوودا عێراق ئه‌و فرۆكانه له‌دژی هه‌رێم به‌كاربهێنێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش دەڵێت”هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست حكومه‌تی عێراقیه‌وه مارانگاز بووه، بۆیه هه‌میشه ترسی له عێراق هه‌یه و ترسی هەرێمیش لەرادەستكردنی فرۆكەی F16 بەعێراق ترسێكی واقیعییە“.