نوچه‌نێت: تایبەت
ماوه‌یه‌كه هه‌رێمی كوردستان به ناو كۆمه‌ڵێك كێشه و ململانێدا تێده‌په‌ڕێت، كه سه‌ریان به‌ره‌و قه‌یرانی گه‌وره كێشاوه، دیاترینیان پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كێشه‌ی به‌نزین بوون، به جۆرێك كە خه‌ریك بوون هه‌رێم له لێواری دوو له‌تبوون نزیك بكه‌نه‌وه، چاودێرێكیش ده‌ڵێت: “ئه‌و هۆكارانه بیانوون، چونكه لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌ی جودا، خه‌ریكی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه‌ن، كه میرنشینه‌كانی رابردوویان تووشی هه‌ڵه كرد رەنگە هەندێکیشیان خۆیان بەر هەمان نەفرەتی مێژوو بخەنەوە”.
كێشه‌كان جیاوازی درووست دەكەن
كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی سلێمانی، دوو كێشه‌ن كه هه‌رێمی كوردستانیان به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌ر ئه‌وانه‌یش وه‌ك ئه‌و هۆكارانه ده‌رده‌كه‌ون، كه لایه‌نه سیاسیییه‌كانیان لێك دوورخستوونه‌ته‌وه و رەنگە لە داهاتوودا ئاسەواری ئەو لێك دووركەوتنەوەیە بە روونی دەربكەوێت.
لە هەرێمی كوردستان چەند نەتەوەیەكی جیاواز پێكەوە دەژین، كە بریتین لە كورد و توركمان و كلد و ئاشوری و ئەرمەنی و عەرەب، لە ناو ئەو نەتەوانەیشدا لە رووی ژمارەوە كورد زۆرترینیانە، لە هەرێمی كوردستان تا رادەیەك دیموكراسی خەریكە جێی خۆی دەگرێت، ئەمەیش رێی بۆ فرە حیزبی خۆش كردووە، كە ژمارەیان لە 30 حیزب و لایەنی سیاسی تێپەڕ دەكات و هەموویشیان بەبێ جیاوازی دەتوانن بەشداری پرۆسەكانی هەڵبژاردن بكەن، بەڵام لە ناو ئە ژمارە زۆرەدا، تەنها پێنج لایەنییان زۆرینەن و جێدەستیان بەسەر سیاسەتی هەرێمەكەوە دیارە، ئەوانیش (پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی)ین، ئەوانیش ئێستا بە هۆی كۆمەڵێك كێشەوە، كە دیارترینیان كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم و كەمی خزمەتگوزارییەكانی سلێمانین، لێك دووركەوتوونەتەوە .
پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی 38 كورسی پەرلەمانییە و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتی بە دەستەوەن، پێیوایە بۆ ئەم قۆناغە، دەبێت سەرۆكایەتی هەرێم بە هەموو دەسەڵاتەكانەوە لە دەستی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئێستای هەرێمدا بمێنێتەوە، چونكە بەلای ئەوانەوە قۆناغی ئێستای هەرێم كە خۆی لە كۆمەڵێك تەنگەژەی سیاسی لەگەڵ بەغدا و دەوروبەر و شەڕی داعشدا دبینێتەوە، پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێزی وەك مەسعود بارزانییە، هەروەها پێیشیانوایە سەرۆكی هەرێم دەبێت لە ناوخەڵكەوە هەڵبژێرێت، لەم بۆچوونانەیەشدا، توركمان و كلد و ئاشووری و سریانی و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پاڵپشتیان دەكەن.
هەرچی لایەنەكانی تری وەك بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامییە، كە بەشێك لە پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستانیان بە دەستەوەیە، لەگەڵ ئەو بۆچوونە نین، پێیانوایە بە گوێرەی دوو یاسا كە لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوون، بارزانی ناتوانێت لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەیشن، كە سیستەمی حوكمڕانی ببێتە پەڕلەمانی و سەرۆكی نوێیش لە پەڕلەمانەوە هەڵبژێرێت.
لەلایەكی تریشەوە، كەمی خزمەتگوزاری و كەمی بەنزین لە شاری سلێمانی، یەكێتی و گۆڕانی كۆك كرد، كە ئەو شارە لەلایەن پایتەختەوە فەرامۆشكراوە، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی پارتی هەر زوو ئه‌و زانیارییانەی ره‌ت كردەوە و وتی: “سلێمانی له حه‌دی خۆی زیاتر به‌نزینی پێدراوه”. چاودێرێکی سیاسیش بۆ نوچەنێت، پێی وایە”ئەوەی وا دەکات یەکێتی گۆڕان کەمی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی بخەنە ئەستۆی پایتەخت، ئەوەیە کە ئێستا هەردوو هێزەکە بەرپرسن لەسلێمانی و هیچیان ناتوانن خۆیان لەو بەرپرسیارەتییە بشارنەوە، ئەگەرنا خەڵکی سلێمانی لەوە هۆشیارترە، نەزانێت، خزمەتگوزاری سلێمانی لەئەستۆی ئیدارەی ئەو شارەیەوە، تا ئێستاش سلێمانی لەپارەو داهات و میزانییەدا هەولێر لێی بەرپرس نییە، بەڵام بەڕای یەکێتی و گۆڕان، ئاسانە لەناو خەڵکدا ئەو دەنگۆیە دروستبکەن کەهەولێر بەرپرسەو کێشەکانی خۆیان تەحویلی هەولێر بکەن”.
له سازانه‌وه بۆ لێكترازان
سازان بریتییه له درووستبوونی رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، لەسەر كۆی پرسەكان و به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه كردنه‌وه‌ی گرێكانیان له‌لایه‌ن یه‌ك لایه‌نه‌وه ئاسان نابێت، بۆیه لێره‌دا سازان ده‌توانێت لایه‌نه‌كان كۆك بكاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك و بگه‌نه خاڵێكی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئێستاش لەهەموو کات زیاتر کوردستان پێویستی بەسازان هەیە، چونکە ناوچەکە بەگۆڕنکارییەکی حەتمیدا تێدەپەڕێت و هەموو چاودێران و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن دیمۆگرافیا و سنوری وڵاتان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لێ ئێستا لەم کاتە هەستیارەدا لایەنەكان پشتیان كردۆتە سازان و بەرەو لێكترازانی تێكڕای ئەو سازانانە هەنگاو دەنێن، كە پیش‌تر و لەکاتێکدا کەوەک ئەمرۆش پیویست نەبووە لە نێوانیاندا هاتۆتە ئارا.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 و پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، جگه له‌و ساڵانه‌ی كه كوردستان به ناو شه‌ڕی ناوخۆدا گوزه‌ری ده‌كرد، پرسه سیاسی و نیشتیمانییه‌كان و پۆسته‌كانیش به سازان چاره‌سه‌ر و یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، پێشیوایە لەو پێناوەدا سازشی لەسەر زۆرێك لە مافەكانی خۆی كردووە، به‌ڵام لە دوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە (23ی حوزەیرانی 2015) كە تێیدا بەبێ ئامادەبوونی فراكسیۆنەكەی، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كرا، هه‌ست به “سوڕانه‌وه‌ی سیاسی لایه‌نه‌كان” ده‌كات به دژی خۆی.
ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “ئه‌وه‌ی كه كرا به نیسبه‌ت ئێمه‌وه چاوه‌ڕوان كرا‌و نه‌بوو، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سازان پێكهاتوون، ئه‌گه‌ر سازان نه‌بوایه، گۆڕان به 24 كورسییه‌وه نه‌یده‌توانی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان وه‌رگرێت، كۆمه‌ڵ به شه‌ش كورسییه‌وه سكرتێری په‌رله‌مانی پێ‌نادرێت، یه‌كگرتوو به قه‌د پارتی وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وتووه، یه‌كێتی و گۆڕان هه‌روا، واته هه‌موو به سازان رێكخراون، له كاتێكدا پارتی خاوه‌نی 38 كورسییه و ده‌بوایه پشكی له حكومه‌ت زیاتر بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه سازان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان درووست بێت، به‌شێك له مافه‌كانی خۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه”.
لەبەرانبەریشدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێیوایە، ئەوان هەمیشە لەگەڵ سازان بوون، بەڵام هەمیشە زیانمەندی یەكەمی سازانەكان ئەوان بوون و هیچ لایەنێكیش بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێزی ئەو زیانانەیان نەگرتووە كە بەریان كەوتوون، هه‌رێمی كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “كاتی خۆی ئێمه به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، تووشی زیان بوون، جه‌ماوه‌ر سزای داین و ده‌نگمان كه‌می كرد، به‌ڵام نە پارتی و نە هیچ كام لە لایەنەكان، رێزی له‌و زیانانه‌یان نه‌گرت كه به‌ر ئێمه كه‌وتن، به هه‌موو لایه‌نه‌كان ئێمه‌یان خسته ناو دۆخێك كه زیانی سیاسیمان به‌ربكه‌وێت و هیچیشیان رێزیان له‌و زیانانه نه‌گرت”.
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ر زوو له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ره‌تكرایه‌وه و به بیانوو لێكدرایه‌وه، ئه‌حمه‌د كانی له‌و باره‌یه‌وه وتی: “ئه‌وه درووشمێكه ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر، چونكه هه‌ر حیزبێك سیاسه‌تی خۆی هه‌یه، باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه لە نێو دەنگدەری خۆیان باجیان داوە، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه ئێستا له ناو خۆیان هه‌یه، ئایا ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی هه‌بوونی رێكه‌وتنی ستراتیژییه‌وه‌یه، ئه‌وه هه‌م بیانووه و هه‌م درووشمێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر، به بڕوای من ئه‌و وه‌زعه‌ی كه له ناو یه‌كێتییه و ئه‌و باڵباڵێنه‌ی كه هه‌یه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كه‌م كردوونەته‌وه، نه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یان له پارتی”.
پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی سیاسی باڵاده‌ست، ئەگەر له رابردوودا خاوه‌ن رێككه‌وتنی ستراتیژی و زۆرترین سازان بووبن له‌گه‌ڵ یه‌ك، ئه‌وا ئێستا به‌ره‌و لێكترازانێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێن، كه ره‌نگه ئه‌م لێكترازانه له داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا كاریگه‌ری قوڵ به‌جێبهێڵێت، ئه‌مه‌یش له مێژووی ئه‌و دوو حیزبه‌دا، هه‌ركاتێك درووست بووبێت، كێشه‌ی قوڵ له هه‌رێمی كوردستان درووست بووه.
هەرچی بزووتنەوەی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشە، بەهۆی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی و بوونی سازان لە نێوانیاندا، وازی لە ئۆپۆزسیۆنی هێنا و بەشداری حكومەتی كرد، پارتی پێیوایە ئەوان مرونەتیان نواندووە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیان بە گۆڕان داوە، بەڵام ئەو سازانانەی نێوان ئەو دوو لایەنە نەیتوانی ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت، هەرزوو كێشە كەوتە نێوانیانە تا ئاستی پەلاماردان و شەڕە بۆكسی پەڕلەمانتارەكانیشان چووە.
بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە، هه‌رێمی كوردستان به ناو كێشه‌ی قوڵدا تێده‌په‌ڕێت و ئەوانیش ناتوانن خۆیان لەو كێشانە بێدەنگ بكەن، كاردۆ محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەكە، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌وان لە ساڵیادی دامەزراندنەكەیاندا، بە ئاشكرا باس لە كێشەكان دەكەن و پەنجە لەسەر برینەكان دادەنێن، هەروەها ئاماژەی بەوەیشدا ئەوان له رێی به‌شداریكردنیان له فه‌ڕمانڕه‌وایی هه‌رێمدا، ویستوویانە هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و قه‌یرانانه بده‌ن، كە هەرێمی كوردستان بە دەستییەوە ناڵاندوویەتی، وتیشی: “ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی ئامانجه‌كان بپێكین، ئه‌وا رێگایه‌كی تر هه‌ڵده‌بژێرین بۆ بۆ جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی خۆمان، ئه‌و رێگایه‌یش كاری مه‌ده‌نی و كاری سیاسیییه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فشارانه‌ی كه بتوانێت گوزارشت له به‌رنامه‌ی خۆمان بكات و له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا جێبه‌جێی بكه‌ین”.
ئاراسته‌كان به‌ره‌و كوێ!
ئێستا لایه‌نه‌كان له یه‌ك دوورن، هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وی تر به كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات، گه‌وره ترین كێشه‌ی نێوانیشیان نه‌مانی ئه‌و بڕوایه‌یه كه پێشتر به سازان هه‌یانبوو، بۆیه ئێستا به ناڕاسته‌وخۆ باس له دابه‌شكردنی وڵاتیش ده‌كه‌ن.
پێشتر وا بڵاو كرایه‌وه، كه جه‌عفه‌ر ئیمنكی وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان، باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئه‌گه‌ر نه‌درێته‌وه به بارزانی، ئاماده‌یه دوو ئیداره‌یی درووست بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن نووسینه‌گه‌ی ئیمنكییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تكرایه‌وه، دواتریش دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، “به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كێشه‌ی به‌نزینه‌وه”، زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی لێدا و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ناچار بن، هه‌رێمی سلێمانی جودا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م لێدوانانه‌یش كاردانه‌وه‌یان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌وه رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك خه‌ون به دوو ئیداره‌ییه‌وه ده‌بینێت، له كوردستان جێی نابێته‌وه، با بڕوات جێیه‌كی تر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی بارزانی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی به‌دوایدا خۆیدا هێنا، كه دیارترینیان هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه سەرەكییەكانی په‌ڕله‌مانی كوردستان بوو، هه‌موویان پێكەوە لەسەر ئەوە كۆك بوون، كە بیركردنه‌وه له دوو ئیداره‌یی خیانه‌ت و كوفرە، لەگەڵ ئەوەیشدا هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، بەر لە هەموو كەس ئه‌و كادیرانه‌ی حیزبه‌كه‌ی سزا بدات، كه داوای دوو ئیداره‌ییان كردبوو.
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كاتێك باسی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی سلێمانی كردووه، ناچار بووە ئەو زەنگە بە گوێی حكومەتدا بدات، چونكە وەك ئاماژەی پێدا، كەموكوڕی لە خزمەتگوزاریدا هەیە و بەشە بەنزینی سلێمانی دابین ناكرێت، لەوەیشدا حكومەتی تۆمەتبار كرد كە بە یەك چاو سەیری پارێزگاكان ناكات، وتیشی: “حیزبه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان قۆستۆته‌وه، له كاتێكدا من باسی كێشه‌كانم كردوون، كه ده‌بێت حكومه‌ت چاره‌یان بكات و به یه‌ك چاو سه‌یری شاره‌كان بكات و له رووی رێژه‌ی دانیشتوانه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كان دابه‌ش بكات”.
له لایه‌كی تره‌وه وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی هەڤاڵ ئەبوبەکر، هێڤا میرخان په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەڕلەمانی كوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، كە ئەو زانیاری لە بەردەستە، سلێمانی لە بەشی خۆی زیاتر بەنزینی پێدراوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، كە بڕیاردەری لیژنەی دارای و كاروباری ئابووری پەڕلەمانیشە، به پاڵپشتی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه لە وەزراەتی سامانە سرووشتییەكانەوە دەستی كەوتووە، وتی: “سلێمانی له حه‌دی خۆی زیاتر به‌نزینی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر جیاوازی كرابێت، ئه‌وه له به‌رانبه‌ر دهۆك كراوه، چونكه دهۆك له به‌شی خۆی كه‌متر به‌نزینی وه‌رگرتووه، خزمه‌تگوزاریشی كه‌متر به‌ركه‌وتووه، له كاتێكدا له شه‌ڕی داعش، زۆرترین شه‌هید و قوربانی به وڵات به‌خشیوه”.
لەلایەكی ترەوە چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئەگەر لایەنە سیاسییە‌كان جددی بن و هەوڵی رزگاركردنی هەرێمەكە بدەن لە دەست ئەو مەترسییە دەرەكیانەی كە هەڕەشە لە چارەنووسی دەكات، ئەوا كێشە ناوخۆییەكان گەورە نین و دەتوانن چارەسەرییان بكەن، بەڵام وەك ئەو بۆی دەچێت لایەنەكان لەگەڵ یەك راستگۆ نین.
چاودێرەكە وتی: “لایه‌نه سیاسییە‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان و خه‌ڵكی كوردستانیش راستگۆ نین، بۆیه نایانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كراون به بنه‌مای كێشه‌كانی نێوانیان، له بنه‌ڕه‌تدا بیانوون، چونكه نه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه تا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، نه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریش له‌م كاته‌دا كه هه‌رێمی كوردستان له ناو قه‌یران و كێشه‌دایه، ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت كه لایه‌نه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی وڵاتی پێ بكه‌ن، چونكە ئێستا وڵات لەبەردەم هەڕەشەی گەورەدایە، ئەگەر كورد ئەو هەڕەشانە تێپەڕێنێت، ئەوا چارەنووسێكی گەش چاوەڕوانیان دەكات، بەڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان هەریەكەیان به‌شێوه‌ی جیا، خه‌ریكی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه‌ن، كه میرنشینه‌كانی رابردوویان تووشی هه‌ڵه كرد و هه‌موویان بۆ فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌یان په‌نایان بۆ دژایه‌تی و هێرش و له ناوبردنی یه‌ك ده‌برد، تا له كۆتاییدا هه‌موویان له ناوچوون، له‌كاتێدا ده‌یانتوانی یه‌كبگرن و ببنه هێزێكی دیار له ناوچه‌كه‌دا”.
رۆشنبیران لەبەرانبەر هەرەشەکاندا
ململانێ سیاسییەکانی کوردستان، جگە لەو پێداگرییەی بارزانی کە دابەشکردنی کوردستان بەهێڵی سور ناودەبات، هچیان جێی هیوا نین، هەڕەشەکان لەسەر کوردستان تا دێ چڕ دەبێتەوە، وەک هەڕەشەی داعش و رێککەوتنی وڵاتانی ئیقلیمی و لەدەستچوونی ئەو دەرفەتە مێژوویەی چاوەڕوانی کورد دەکات بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام هێشتاش وێڕای هەموو هەڕەشەکان، بەهەمان شێوەی سیاسییەکان رۆشنبیران و چاودێرانی سیاسی سەربەخۆ بێ لایەنانە خاوەنی قسەو فشار نین لەسەر لایەنەکان سیاسییەکان و دابەشی سەر چەند بەرەیەک بوون، ئەوەی لەو نێوانەدا لەوان نابینرێت خستنەڕووی رێگاچارە، پێشنیار‌و پرۆژەی رێکخستن و ئاراستەکانی کردنی وڵاتە بۆ ئایندەیەکی گەشتر.