شوان شێخ ئەحمەد: وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەداین مووچەی پلەباڵاكان كەم بكرێتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارت لەگەڵ ئەوەداین مووچەی پلەباڵاكان كەم بكرێتەوە بە جۆرێك لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت.

شوان شێخ ئەحمەد،پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حێزبەكەی راگەیاندوە”ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەداین مووچەی پلەباڵاكان كەم بكرێتەوە بە جۆرێك لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت، چونكە ناكرێت مووچەی پەرلەمانتارێك هەشت هێندەی فەرمانبەرێك بێت”.

وتیشی”كاتێك جەماوەری خۆشەویستی كوردستان دەنگی بە ئێمە دا بۆ ئەوەی بچینە پەرلەمان، بۆ مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاری نەبووە، بەڵكوو بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بووە، بۆیە ئێستا كە بارودۆخی دارایی و بژێویی ژیانی خەڵكی هەژاری هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پێشمەرگە لەم ئاستەدایە، هەمووان هەستی پێ دەكەین”.

راشیگەیاند”لەگەڵ ئەوەداین كە پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتار و وەزیرەكان و سەرجەم پلەتایبەتەكانی كوردستان بكرێت، بە جۆرێك لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێمدا هاوسەنگ و گونجاو بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com