هەفتەی داهاتو بەغدا پارە بۆ هەریم رەوانە دەکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق، (250 بۆ 300) ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان، بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لە وەزارتی نەوتی عێراقەوە دەستیان كەوتوە، حكومەتی هەرێم لەمانگی حوزەیراندا، (4) ملیۆن و (440) هەزار بەرمیل نەوتی لەرێگای سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.

ئاشكراشی كرد، هەر بەرمیلێك لەو نەوتە بە (55 )دۆلار فرۆشراوە، بەوەش لەو مانگەدا حكومەتی هەرێم لەرێگای سۆمۆوە بەبەهای (285) ملیار و (121) ملیۆن دینار نەوتی فرۆشتوە.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی كرد لە هەفتەی داهاتودا، حكومەتی عێراق (250) بۆ (300) ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com