نوچەنێت.هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال رایگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌و هێزانه‌ی له چیای شنگال به‌رگری ده‌كه‌ن، بكرێن به هێزێكی ڕێكخراو.
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوە” مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌و هێزانه‌ی له چیای شنگال به‌رگری ده‌كه‌ن، بكرێن به هێزێكی ڕێكخراو، ئێستا 10 فه‌وج و زیاتر له 25 سریه له‌و هێزه دروست كراون، هێزه‌كه هێزی هه‌موو شنگال ده‌بێ به مسوڵمان و ئێزدییه‌وە”.
ئاماژه‌یشی دا:هێزی شنگال ئێستا ژماره‌یان زیاتر له 6هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ر فه‌وجێك له زیاتر 600 پێشمه‌رگه پێك دێت، ئه‌وانه‌یش ناونووس كراون سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن.
شه‌شۆ ڕایشیگه‌یاند كه، ئه‌و هێزه بۆ شنگال زۆر گرنگه و به‌رگری له خاكی شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌موو خه‌ڵكی شنگالن و له‌ناو ئه‌و 10 فه‌وجه‌ی دروست كراون ڕێك خراون و به هه‌موو هێز و توانای خۆیانه‌وه به‌رگری له خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ن، هه‌ر هێز و لایه‌نێكیش ڕێز له بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌گرێت، یه‌ك ده‌قه له ناوچه‌كه نامێنێ و وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.