بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی هۆكاری هەڵاتنی سوپای عێراق لە موسڵ ئاشكرا دەكات  

0

 

نوچەنێت-ئەنادۆڵ

 

مارك مایلی، كاندیدی سەرۆك ئۆباما بۆ وەرگرتنی پۆستی سوپا سالاری ئەمریكا دەلێت توانای جەنگانی سوپای عێراق بەهۆی نەبوونی سەركردەی گونجاو و كەرەستەی پێویست، لەكیسچوو.

 

ئەو وتانەی مایلی لەكاتی دانیشتنێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا هات كە تایبەت بو بە گوێگرتن لە كانیدی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سوپاسالاری ئەمریكا.

 

مایلی وتویەتی “تا ساڵی 2011 كە ئەمریكا لە عێڕاق كشایەوە، سوپای عێراقیی توانای جەنگانیان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی زنجیرەی بەرپرسیارێتییە سەربازییەكان تیكدران، مووچەیان وەك پێوست نەدراو و پرۆگرامی مەشق و راهێنانەكانیان شێوێندران”.

 

دەربارەی شكستە ئابڕوبورانەی سوپای عێراق لە موسڵ، مایلی بە كورتی وتویەتی “3-4 ساڵی بوو مەشقی سەربازییان پێنەدەكرا، مووچەیان رێك و پێك نەبوو، ئامراز و كەرەستەی یەدەگی پێویستی سەربازییان نەبوو، سەركردایەتییەكی كارا و بەتوانا و پابەند بە یاسای سەربازییان نەبوو، بەزانینی ئەو ناتەواوییانە، ئاسانە تێبگەین بۆ ساڵی رابردوو سوپای عێراق هەرەسی هێنا”.

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com