ئەمریكا بەتوندی هۆشداری دایە عەبادی

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقی ئاشكرای كردووە كە كۆتایی هەفتەی رابردوو سوپاسالاری ئەمریكا جەنەراڵ مارتن دیمپسی لە سەردانێكی نهێنیدا بۆ بەغدا، هۆشداری داوەتە عەبادی كە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئێران هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاندووە و ئەوەش پێشێلكردنی رێككەوتننامەی ئەمنی عێراق و ئەمریكایە.

 

دیمپسی وتویەتی مانۆڕە بەرفراوانەكانی ئێران لەسەر خاكی عێراق پێچەوانەی ئەو بەلێنانەیە كە پێشووتر عێراق لە چوارچێوە رێككەوتنە ئەمنییە ستراتیجییەكەیدا بە ئەمریكای دان.

 

سوپاسالاری ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی و خالید عوبێدی ئەو نیگەرانییانەی گەیاندۆتە لایەنی عێراقی.

 

مارتن دیمپسی هۆشداری داوەتە عێراقییەكان كەوا ئەمریكا هەروا دەستەوسان نابێ لە دەستێوەردانە ئێرانییەكان و لە حاڵی بەردەوامییاندا بەبێ ئاگاداریی ئەمریكا، كاردانەوەی دەبێت.

 

دیمپسی جەختی كردۆتەوە كە دەبێت بەغدا پابەندبێت بە مافەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقەوە.

 

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمریكییە نیگەرانیی خۆی نەشاردۆتەوە لەوەی عێراق زیاتر سەرنجی لەسەر میلیشیای حەشدی شەعبییە لە شەڕی داعشدا و كەمتر بە تەنگ سوپای نیزامیی عێراقییەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com