نوچەنێت-عەرەبی جەدید
بەرپرسێكی پۆلیسی عێراقیی لە پارێزگای موسەننا رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ سێشەمە فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكی دوای گەڕانەوەی لە پارێزگای ئەنبار و دوابەدوای تواەكردنی ئەركی خۆی، لە ئاسمانی پارێزگای موسەننا كەوتۆتەخوارەوە.
بەرپرسەكە كە پلەی عەقیدی هەیە و نەیوەیستووە ناوی ئاشكرابكرێت، وتویەتی فڕۆكەكە لە نزیك كارگەی چیمەنتۆی شاری سەماو بەربۆتەوە، كاتێك لە رێگەی گەڕانەوەدابووە بۆ كوێت.
بەرپرسە عێراقییەكە وتوشیەتی كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان فڕۆكەكە بەهۆای گرفتی هونەرییەوە بەربۆتەوەو دووچاری كردەی دوژمنكارانە نەبۆتەوە.
ئەوە یەكەمین فڕۆكەی ئەمریكییە كە لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ دژەداعش بەردەبێتەوە.