نوچەنێت.ههولێر:
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆف ئیدانەى هیرش کردن و سوکایەتى کردنە سەر ئافرەتەکەى سلیمانى دەکات و رایدەگەێنێت،هیوادارین لە چوارچیوەى یاسا مامەلە لەگەل رووداوەکە بکریت و بەلاریدا نەبریت و بۆ مەبەستى تر و شکانى خەلکانى تر بەکارنەیەت ,هەولەکان بۆ ئەوە بن بارو دۆخەکە ئاسایى بکریتەوەو ریگە نەدریت شکۆو کەرامەتى مرۆفەکان بەهیچ شیوەو ناویک لەکەدار بکریت.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ئیمە وەک دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆف لەگەل بیستنى هەوالەکە دەستمان کرد بە بە دوا داچون بۆ زانینى چۆنیەتى رووداوەکەو تەنانەت دۆزینەوەى ئافرەتەکەش کە ئەو کارەى بەرامبەر کراوە. هەرچەندە پشوەکانى جەژن هاتە پیش و دوا کەوت بەلام بەردەوام بوین وەک ئەرکى خۆمان کە پاریزگارى کردنە لە مافى مرۆفەکان ،چونکە ئیمە پیمان وایە مرۆفەکان بە ئازادى لە دایک دەبن و بە ئازادیش دەژین وە بەهیچ شیوەیەک ریگە پیدراو نیە بەهیچ هۆکاریک و ناویک سوکایەتى بە کەسایەتى مرۆف بکریت بەهۆى جیاوازى و بیر کردنەوە بەتایبەتیش ئافرەت چونکە جگە لە مرۆف بون و هەلویستى مرۆفانە و مرۆف سالارى هیچ پیوەریکى تر شیاو نیە بۆ هەلسەنگاندنى مرۆفەکان وەک لە جارنامەو پەیماننامە نیو دەولەتیەکانى تایبەت بە مافى مرۆف و ئایینە جیاوازەکان و بەها مرۆییەکانیش هاتوە. ئەگەرچى ناکریت بگوتریت ئەو رووداوەى بەرامبەر ئەو ئافرەتە کرا بریتى یە لە ئاکارى گشتى کۆمەلگەو ناوچەیەک بەلام لەهەرشوینیک بیت ئاماژەى ترى مەترسیدارى لەدواوەیەو کاریگەرى نەرینى دەبیت بۆ پرۆسەى دیموکراسى و ناو بانگى هەریمى کوردستان وە پیویست بوو هەر ئەو کاتیش دەزگا ئەمنیەکان ریگرى بکەن و بارو دۆخەکە کۆنترۆل بکەن و پاریزگارى لە ئافرەتەکە بکەن و ئەوانەشى ئیدارەى ئەو جۆرە رووداوانە دەدەن ریگەیان پى نەدریت و لیپرسینەوەى یاساییان لەگەل بکریت وەک چۆن بۆ ئەوان ئەو ژیانەى خۆیان ئاساییەو و ئازادن بەوجۆرەش ماف بۆ هەموو کەسیکە بریار لەسەر ژیانى خۆى بدات و ریز لە ماف و ئازادیەکان خەلکى تر بگریت. بۆیە هیوادارین لە چوارچیوەى یاسا مامەلە لەگەل رووداوەکە بکریت و بەلاریدا نەبریت و بۆ مەبەستى تر و شکانى خەلکانى تر بەکارنەیەت ,هەولەکان بۆ ئەوە بن بارو دۆخەکە ئاسایى بکریتەوەو ریگە نەدریت شکۆو کەرامەتى مرۆفەکان بەهیچ شیوەو ناویک لەکەدار بکریت و ئەوەش ئەرکى هەموو لایەکە بى جیاوازى چونکە هەریمى کوردستان جۆرەها خەلک و پیکهاتەو ئایین و کلتورى جیاوازى تیدا دەژى هەمویان هاوبەشن لە ئەرک و ماف لەو خاکە.