نوچه‌نێت: تایبه‌ت
حیزبی شیوعی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی پرۆژه‌كه‌یش ئه‌نجومه‌نێكی سه‌رۆكاییه‌تی له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حیزب و لایه‌نه‌كان و نه‌ته‌وه جوداكان پێك دێت، تا راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كرێت.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌بوكاروان سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه فراكسیۆنی حیزبی شیوعییه، له باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌وه وتی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكرێت و ده‌ستوریش كۆتایی پێنایه‌ت، پێویسته تا پێش 20/8 چاره‌سه‌رێك پێشكه‌ش بكرێت، بۆیه ئێمه‌یش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان پێشكه‌ش كردووه، كه له پرۆژه‌كه‌دا داوای ئه‌نجومه‌نێكمان كردووه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه له سه‌رۆكی حیزبه‌كان و نوێنه‌ری كلد و ئاشور و توركمانی تێدابێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، ئه‌مانه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستور كۆتایی پێدێت، كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌وڵ بدرێت، ئه‌و ده‌ستوره كۆتایی پێ بێت، دواتریش له ده‌ستور پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئه‌بو كاروان ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه پرۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كان كردووه، وتیشی: “تا ئێستا كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان نه‌كراوه تا گفتوگۆی پڕۆژه‌ی یه‌كتر بكرێت، وه‌ك چۆن حیزبه‌كانی تر پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردوه ئێمه‌ش پڕۆژه‌یه‌كمان وه‌كو مه‌وقیفی سیاسی خۆمان پێشكه‌ش كردووه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌ته وه تاكو ده‌ستور كۆتایی پێدێت، به‌ڵام ناكرێت له فه‌تره‌ی ئه‌مساڵ 2015 تێپه‌ڕێت”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی باسی رێگه‌یه‌كی تری كرد، كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ راپرسی جه‌ماوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێرێت یان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وكاته له‌سه‌ر شێوازی راپرسییه‌كه ئه‌و شێوازه جێگیر بكرێت له یاساكه و به‌و شێوه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه”.
داوا ده‌كرێت بارزانی و ئه‌نجومه‌نێكی كاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن
0
Share.