نوچه‌نێت: تایبه‌ت:
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی، له باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه كۆببنه‌وه،به‌ڵام به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن،كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: “تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ فراكسیۆنێك به‌فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌یشه‌وه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه”،
وتیشی:“له‌م كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كان پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلای نابێته‌وه، چونكه ئه‌و پرسه له‌ناو په‌ڕله‌مان نه‌ماوه‌و چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌بێت ئه‌م پرسه له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ته‌وافوق یه‌كلای بكرێته‌وه”.
له لایه‌كی تره‌وه مونا قه‌هوه‌چی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمانی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، بێئاگایی خۆی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و وتی:“ئێمه وه‌كو فڕاكسیۆنی پێشكه‌وتووی توركمانی،تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه”.
مونا ره‌تی كرده‌وه كه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌ڕله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێت،چونكه وه‌ك ئه‌و وتی:“هه‌موو حیزبه‌كان خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مانی نین تا تێروانیان به هه‌ند وه‌بگیرێت،ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه له‌په‌رله‌مان یه‌كلای بكرێته‌وه، پێشلیی پرۆسه‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤه،چونكه مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه سه‌رۆكی خۆی،خۆی هه‌ڵیبژێرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌م پرسه هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و به كۆده‌نگی و سازان یه‌كلای بكرێته‌وه”.
وتیشی:“ئێمه‌ی توركمانه‌كان هه‌ڵوێستمان ئه‌وه‌یه هه‌موو پرسه‌كان به سازان و كۆبوونه‌وه یه‌كلا بكرێنه‌وه و زۆرینه و كه‌مینه‌یش زیان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یێنێت، بۆیه ناكرێت به بێ سازان و به زۆرینه و كه‌مینه یه‌كلا بكرێته‌وه”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، پێشتر ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند بوو، كه ئه‌وانیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.