ئارام شێخ محەمەد: پشتیوانی لەبڕیاری كەمكردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەكان دەكەین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،پشتیوانی لەبڕیاری كەمكردنەوەی مووچەو دەرماڵەی سێ‌ سەرۆكایەتیەكە دەكات بۆ نیوە و داواش دەكات نەسرییەو ژمارەی پاسەوانانیش كەمبكرێنەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئارام شێخ محمەد لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (نوچەنێت) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بریاری كەمكردنەوەی مووچەو دەرماڵەی سێ‌ سەرۆكایەیتەكەی عێراق دەردەبڕێت و ڕاشیدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی ئەو هەنگاوە دەرەنگ وەختە، بەڵام ئیجابیەو بەهەنگاوێكی دروستی دەزانین بۆ كەمكردنەوەی جیاوازیی لەنێوان چینەكانی كۆمەڵگاو فەراهەمكردنی جۆرێك لەداپەرەوەری كۆمەڵایەتی.

ئارام شێخ محمەد دەشڵێت،لەكۆبونەوەكانی سێ‌ سەرۆكایەیتەكەی عێراق بەردەوام جەختمان لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵە و نەسرییە و پاسەوانی سێ‌ سەرۆكایەیتەكە كردۆتەوەو سەرۆكی حكومەتمان هانداوە هەنگاوی ئازایانە لەوباریەوە بنێت، تەئكیدیش دەكات ئەو هەنگاوە بەتەنها بەس نیەو پێویستە حكومەت سنورێك بۆ هەدەردانی بودجە دابنێت لەڕێگای پلانێكی تۆكمەوە ، كە ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لەو ڕێیەوە بەفێڕۆ دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com