
نوچه نێت
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى توركى ناسنامه‌ى خۆكوژه‌كه‌ى دوێنێ شارۆچكه‌ى سوروچ ئاشكراده‌كه‌ن .
ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى توركى ئاشكراى ده‌كه‌ن، خۆكوژه‌كه‌ى دوێنێ شارۆچكه‌ى سوروچ ژنێك بووه به‌ناوى ئوزه‌له‌م یه‌ڵماز. رۆژنامه‌ى حوریه‌تى توركى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ داناوه. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى له‌مانگى حوزه‌یرانه‌وه ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه سێ ژنى داعش له‌سوریاوه هاتونه‌ته خاكى توركیا و ناو و وێنه‌ى دووانیان ئاشكرا بووه. كه‌یه‌كه‌میان ئوزله‌م یه‌ڵمازه و ئه‌ویتریش نوراى دیمیریله. كه تا ئێستا مه‌زنده ده‌كرێت كرده خۆكوژییه‌كه‌ى دوێنێ شارۆژكه‌ى سروچ له‌لایه‌ن ئوزله‌مه‌وه ئه‌نجام درابێت.
ناسنامه و وێنه‌ى ژنه خۆكوژه‌كه ئاشكرا بوو
0
Share.