یه‌كێتی: كاندیدمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه و له كاتی خۆیدا ناوه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كه‌ن، وتیشی: “حیزبه‌كان ده‌توانن نه‌رمییه‌كی زۆر بنوێنن و ئه‌و پۆسته بده‌نه‌وه به پارتی، به مه‌رجێك بارزانی كاندیدیان نه‌بێت و رازیش بن كه سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم، له په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ره‌خنه‌ی له لێدوانی پارتی دیموكراتی كردستان گرت، كه ده‌ڵێن لایه‌نه‌كان كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه، وتی: ” ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت تانه له لایه‌نه‌كان بدات و ئیستیفزازییان بكات به‌وه‌ی كه كاندیدیان نیه، ئه‌وا با بزانێت بۆ یه‌كێتی له دانانی كاندید ئاسانتر نیه، ئێمه كاندیدمان هه‌یه بۆ پۆسته‌كه، به‌ڵام هه‌ڵمان گرتووه بۆ كاتێكی پێویست، كه ناكرێت ئێستا ناوی بهێنم، به‌ڵام كاندید كردنه‌كه ره‌ها نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ناچارمان بكات به‌وه‌ی كه كاندیدمان نیه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كاندیدمان هه‌یه و ده‌بێت و له كاتی خۆیشیدا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
ئه‌سه‌سه‌رد ئاشكرای كرد كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، په‌له‌یان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا نیه، كه په‌یوه‌ندییان به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پارتیییه‌وه هه‌یه له (19/8) كۆتایی پێدێت، ئه‌وكاته په‌رله‌مان داده‌نیشێت و بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، بۆیه ئه‌وه‌ی كه زۆر به په‌له‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌ته، پارتییه نه‌ك یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی پاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆچوونی حیزبه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه، یه‌كێتی ئه‌و داوایانه به نایاسایی ده‌بینێت، له‌باره‌ی بۆچوونی حیزبه‌كه‌یشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌وه وتی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی بنوێنێت ئه‌وه‌نده‌یه، كه ئه‌و پۆسته بده‌نه‌وه به پارتی نه‌ك به بارزانی، چونكه به گوێره‌ی یاسا، ناتوانرێت پۆسته‌كه به بارزانی بدرێته‌وه، بۆیه حیزبه‌كان ده‌توانن كه له‌و رووه‌وه نه‌رمییه‌كی زۆر پیشان بده‌ن، كه ئه‌و پۆسته بده‌نه‌وه به پارتی، به مه‌رجێك كاندیدێكی تریان هه‌بێت، نه‌رمییه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، كه كاندیدیان نه‌بێت و ده‌نگ به كاندیدی پارتیش بده‌ن، به مه‌رجێك پارتیش رازی بێت به مه‌رجی لایه‌نه‌كان، كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم له ناو په‌ڕله‌مان بێت”.