نوچەنێت.هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌ردیش ده‌ڵێت،تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاگادارنه‌كراوین ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌وه زانیومانه.
ئومێد خۆشناو،سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه”تا ئێستا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاگادارنه‌كراوین ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌وه زانیومانه كه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌درێت”.
وتیشی”ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بێت له پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به دڵنیاییه‌وه ئێمه له فراكسیۆنی پارتی،ڕای خۆمانمان راگه‌یاندووه و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ته‌وافوق و سازان و كۆبوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كاندا دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوه‌ست بێت به پرس و بابه‌تی دیكه‌ه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت”.