وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی راگه‌یا‌ند

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی راگه‌یا‌ند.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نرێراوه‌ رایگه‌یاندوه‌:سبەی چوار شەممە   22/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5/ 2015 وەردەگرن كه‌ بریتین له‌:

1_ وەزارەتی گواستنەوە

2_ وەزارەتی رۆشنبیری

3_ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

4_ دەستەی مافی مرۆڤ

5_ دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌:رۆژی پێنج شەمەش 23/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5/ 2015 وەردەگرن كه‌ بریتین له‌:

1_ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

2_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

3_ وەزارەتی داد

4_ ئەنجومەنی دادوەری

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com