نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری په‌رله‌مان رایگه‌یاند:هه‌فته‌ی داهاتو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆدەبنەوە.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بهKNNی رایگه‌یاند: بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه.
راشیگەیاند: كۆبونه‌وه‌كه دوای ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت كه له‌دو هه‌فته‌ی رابردودا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجامیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا رونه،هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه.
فه‌خره‌دین قادر وتیشی”په‌رله‌مانی كوردستان، رێكاره یاساییه‌كانی خۆی ده‌ستپێده‌كات چونكه ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌می ماوه‌و پێویسته هه‌رچی زوه په‌رله‌مان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان‌و لیژنه‌ی یاسایی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه”.