هەرێم خۆشناو : نام بەیتەوە بۆ خۆت
سناریا؛ئەی ئەو ئەستێرەی هەرگیز بێت ناکەم.!
شەو نیە “فروغ”انە تێر تێر نەروانمە درەوشاویت و
شعرێکت لە سەر باڵی پەپولەیهکا بۆ نەنێرم
کەچی هەر نام بەیتەوە بۆ خۆت
و نام خەیتەوە بەر هەیوانی میهرەبانیت .!
ئاخر خۆ من کوچه و سوچێکی ئەم نیشتمانە نەما
وەک خوێنی شەهیدەکانی بۆی نەچوو بووم و
هەناسەی دلتەنگیم تیا هەڵنەمژیبێ
مەیخانەکانی ئەم مەملەکەتە نەما
شەوێک نەبووبێتمە میوانی و
وەک “با”یەک نەی هێنابم
بۆ بەردەم بەنجەرە خۆشەبەختەکەی ژورەکەت
کەچی بۆ تەنها جارێکیش لە قراغی
دڵی دڕەختێکە هەر پێت نەگەیشتووم
تا باسی ئەو دەمانەت بۆ بکەم
کە لە بێ تۆیدا بە نێو کەنارەکانی مەرگ گوزەرم ئەکرد و
تۆش هەر وەک ژنانی دراوسێمان
لەو دیو بەنجەرەکانەوە ئەت ڕوانیە ژیان
نەریتیش نەیەهێشت من بە تۆ بگەم.!
ئاخر منیش گەڵێ سەیرم سناریا.!
لە کوێ بزانم فریشتەکان هەرگیز
ڕێیان ناکەوێتە شوێنێک
شکاندنی کەرامەتی ٳنسانەکانی پێشکەوتن بێ .!
نیتشمانیش ئەو قومارخانە بێ شەوانە
بەرپرسەکانی لە سەر مێزێک کۆبکاتەوە .!
سناریا؛ بۆ ناتەوێ لێم تێ بگەی .!
بۆ ناتەوێ میهرێک بەم قەسیدە دڵتەنگم دا بکەی
ئاخر خۆ من قەسیدە نەما نەیکەمە ملوانکەیەک و
بۆتی نەنێرم
میهرەبانی لە دڵما نەما نەیکەمە نێو نامەکانمەوە و
پێشکەشی تورەیەکانتم نەکردبێ .!
ئەی دوا ئومێدی من
کە تا ئەو پەڕی نائومێدیەوە لێم دووری
کەچی زیاتر لە خۆم لە دڵما نزیکی .!
سناریا؛ من چیم لە تۆ ئەویست چی .!
جکە لە سەبەتەیەک لە ئەڤین
تا ژیانم خۆش بەوێ .!
جکە لە جامێک لە میهر
تا لە ٲنسانەکانی ئەم رۆژکارم جیاکاتەوە.!
کەچی تۆ جکە لە بێدەنگی
هیچی ترت بێ نە بەخشیم .!
دەم دەمەش لە بەر خۆتەوە ئەتوت
تا یاساکانی وڵات نەریت دایبڕژێ
ئەبێ هەموو عەشقێک تامی دابڕان بچێژێ
سنیاریا؛ تۆ لێرەنیت و
تەنیایش ژوورەکەمی پڕکردووە
لە بۆنی خۆی
منیش هەر وەک گوڵدانە سیسەکەی ژوورەکەم
لە سوجێکی ئەم ژیانە دانیشتووم
وەک بڵێی چاوەروانی تۆ ئەکەم.!
وەک بلێی بیرت ئەکەم و ئەمەوێ بێت بگەم.!
وەک بڵێی رۆژێک دێ بۆ خۆتم بەیتەوە .!
وەک بڵێی تۆش هەمان هەستی منت هەیە.!
سناریا؛ نا نا تخوا مەڵێ وانیە .!
مەڵێ لە بیرم کردوی .!
مەڵێ دەمێکه لە ژیانمە نەماوی.!
مەڵێ دەمێکە لە خەیالەکانیشمە شوێنت نابێتەوە.!
ئاخر سناریا زۆر ئەترسم زۆر .!
لە یەکێ لە ئێوارە ناموڕادەکانی نیشتمان
بۆم بنووسی گەڵێک درەنک هاتی گەڵێک .!
ئیتر ژیان بەشی ئێوارە ژووانێک
بە نێو شەقامە دڵرەقانی شار ناکات !
چ جا باسکردنی ئەو مەم و زینانەی
بە دەم خەیالەکانیاوە کوزران و
بکوزەکانیش چەپڵە باران ئەکران.!