سەرۆكایەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەكەی شارۆچكەی پرسووس دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت تەقینەوەكەی شارۆچكەی پرسووس ڕاگەیێندراوێك بڵاودەكاتەوە و زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكات.

دەقی ڕاگەیێندراوەكە:

ڕۆژی دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سەنتەرێكی كولتووریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسووسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ڕوویدا و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە. زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و ئومێدی چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براكانمان لە باكوور ڕادەگەیێنین.

 

تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆریستانە كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین. لەوەیش دڵنیاین كرداری تیرۆریستیی لەمجۆرە ئیرادەی هەموو لایەك بەهێزتر دەكات بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستان.

 

سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان

شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

20ـی 7ـی 2015

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com