پارتى راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

0

نوچه‌ نێت

فراكسیۆنى پارتى له‌په‌ڕله‌مانى كوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پرسوس ده‌كات و راگه‌یاندراوێكیش بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنی پارتى :

بەداخەوە لە ئەنجامی كردەوە تیرۆرستییەكەی ئەمرۆ كە لە ناو سەنتەرێکی رۆشنبیری لە شارۆچکەی پرسووس سەر بە شاری روها روویدا دەیان هاووڵاتی بێگوناه شەهید وبرینداربوون .

ئێمە وەكو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە، وێڕای بەتووندی ئیدانەكردنمان بۆ ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە، هاوكات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئارامییان پێ ببەخشێ و شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

لە شارۆچکەی پرسووسی سەر بە شاری رووهای هاوسنوور لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەکی گەورە کۆبوونەوەیەکی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی سۆسیالیستی کردە ئامانج.

د. رەشیید عەبدولقادر ، پزیشک لە نەخۆشخانەی پرسووس بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند:” هەرچەندە سەربازانی تورکیا رێگە نادەن کەس لە شوێنی رووداوەکە نزیک ببێتەوە، بەڵام بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان و بە قسەی شایەتحاڵەکان زیاتر لە 50 کەس بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوەو 150 کەسی دیکەش برینداربوونە”.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:” 27 کەس کوژراون و 100 کەسی دیکەیش بریندار بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com