نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،سكرتێری په‌رله‌مان ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات كه نووسراوه‌كه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرابوو،به واژۆی ئه‌ویش بووه و،ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی زه‌ردیش نه‌بووایه ئه‌وا بریاره‌كه جێبه‌جێ كرابوو.
سەبارەت بەوەی كە فه‌خره‌ددین قادر ده‌ڵێت،پارتی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات و كارێكی نایاسایی ده‌كات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت”ئایا كاری نایاسایی ئه‌وه‌یه ئێمه ره‌تی بكه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌ی كه جه‌نابتان كردووتانه، ئاخر نووسراو له سه‌ڵاحیه‌تی جه‌نابتاندا نییه واژۆی بكه‌ی و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یشی بكه‌ی. چونكه نووسراو له په‌رله‌مانه‌وه و راسته‌وخۆ بۆ وه‌زاره‌ت ناكرێ، ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكار كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت نووسراو ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایاساییه‌كی دیكه‌ی تێدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پاسه‌وانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن،به‌ڵام ئێوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌تان داوا كردووه”.
ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد كه”وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قبووڵی كردبوو چه‌ك بدرێته ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خۆ ئێمه نووسراوه‌كه‌شمان بڵاو كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌زامه‌ندی ده‌ربری بوو! به دڵنیاییه‌وه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی دوای پشوویش چه‌كه‌كان ده‌درایه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو كه ره‌تی كرده‌وه و دوای ئێمه‌ش چه‌ند فراكسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به هه‌مان شێوه ره‌تیان كرده‌وه،ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تیشه كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه بووه هۆی راگرتنی ئه‌و بریاره،ده‌نا بریاره‌كه كه‌وتبووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.