سەفین دزەیی:تائێستا باوەڕمان بە دانوستان لەگەڵ بەغدا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

دەقی رونكردنەوەكە:

لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی و لە میانی هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وا بڵاوكراوەتەوە گوایە گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێم گوتوویەتی هیچ ئومێدێك بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا نییە. لە كاتێكدا ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی بۆ نییە، هەروەها ڕایدەگەیەنین كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان باوەڕی بە دانوستان و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا هەیە.

 

ڕاستە بەغدا پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دانوستان بەردەوامە و ئومێدەوارین بتوانین بە دیالۆگ كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین.

 

سەفین دزەیی

گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com