پارتی بۆ وەفیق سامەڕایی: ئەوپەڕی شانازی دەكەین كە خەڵكی كۆنە بەعسی وەك تۆ دوژمنایەتی بارزانی دەكەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت،ماوەیەكی زۆرە وەفیق سامەڕایی كۆنە بەعسی،لێمان بۆتە دیموكراسخواز،لە ژێرپەردەی خۆنواندنێكی درۆزنانە، ژەهرە كۆنەكەی دەڕێژێت و هەرچی رق و كینەی كۆنی بەعسیەكانە بەرامبەر بە بارزانی دەیڕێژێت.

فەرحان جەوهەر،پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان،لەوتارێكدا بەناونیشانی(كۆنە بەعسیەك چارەسەرمان بۆ دیار دەكات)كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە نوسیویەتی” لێرە بە وەفیق سامەڕایی و هەموو وەفیقەكانی وەك ئەو دەڵێم: ئەوپەڕی شانازی دەكەین كە خەڵكی وەك تۆ دوژمنایەتی بارزانی دەكەن، دڵنیابە نەك نیگەران نابین بە نووسینەكانت، بەڵكو ئەو خەڵكانەی كە لە بارزانیش نیگەرانن، بە نووسینەكەی تۆوهاوشێوەكانت، لە گرنگی رۆڵی سەرۆك بارزانی تێدەگەن، لەبەرئەوەی هەموو دوژمنەكانی بارزانی دوژمنەكانی كوردن، ئاخر تۆیەكی كە فرچكت بە شیری بەعسەوە گرتووە چۆن دژایەتی بارزانی ناكەی، بە پێچەوانەوە ئەگەر تۆ دژی بارزانی نەبیت، ئەو كاتە ئێمە نیگەران دەبین”.

دەقی وتارەكەی فەرحان جەوهەر:

 كۆنە بەعسیەك چارەسەرمان بۆ دیار دەكات

ماوەیەكی زۆرە وەفیق سامەڕایی كۆنە بەعسی و سەرۆكی ئیستخباراتی رژێمی بەعس، لێمان بۆتە دیموكراسخواز، و چارەسەر بۆ هێزو لایەنەسیاسیەكانی كوردستان دیاری دەكات، لە ژێرپەردەی خۆنواندنێكی درۆزنانە، ژەهرە كۆنەكەی دەڕێژێت و هەرچی رق و كینەی كۆنی بەعسیەكانە بەرامبەر بە سەرۆك بارزانی دەیڕێژێت، ئەمڕۆش لە وتارێكیدا دیسان وەك هەموو جار هاتووە هێرش دەكاتە سەر بارزانی، بە خەیاڵی ئەوەی دەتوانێت لە شان و شكۆی بارزانی كەمكاتەوە،هەروەها وادەزانێت میللەتی كورد ئەو سیخوڕە ناناسێت و رابردووەكەیان بیرچۆتەوە، وەفیق كاتی خۆی بەهۆی ئەوەی عودەی لێیداوە، رژێمی بەجێ‌ هێشتووە، ئێستاش بۆ ئەوەی هەندێك لە سیاسیەكانی بەغدا بخەڵەتێنێ‌ و خۆی بباتە پێش هاتووە هێرش دەكاتە سەر بارزانی، لە سەرەتای پڕۆسەی سیاسی ئازادی عێراقیشدا، خۆی وەك نوێنەری سووننەكان عەرزكرد و پلەی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری وەدەست هێنا، دواتر كە زانی مالكی بۆتە دوژمنی سووننە، خۆی كێشایەوەو كەوتە ستایشی حكومەتەكەی مالكی هەربۆ ئەوەی باوەڕی پێ‌ بكات، وتار لە دژی بارزانی دەنووسێت.

لێرە بە وەفیق سامەڕایی و هەموو وەفیقەكانی وەك ئەو دەڵێم: ئەوپەڕی شانازی دەكەین كە خەڵكی وەك تۆ دوژمنایەتی بارزانی دەكەن، دڵنیابە نەك نیگەران نابین بە نووسینەكانت، بەڵكو ئەو خەڵكانەی كە لە بارزانیش نیگەرانن، بە نووسینەكەی تۆوهاوشێوەكانت، لە گرنگی رۆڵی سەرۆك بارزانی تێدەگەن، لەبەرئەوەی هەموو دوژمنەكانی بارزانی دوژمنەكانی كوردن، ئاخر تۆیەكی كە فرچكت بە شیری بەعسەوە گرتووە چۆن دژایەتی بارزانی ناكەی، بە پێچەوانەوە ئەگەر تۆ دژی بارزانی نەبیت، ئەو كاتە ئێمە نیگەران دەبین.

دەزانین بۆچی دەگرێی؟ بەڵام دڵنیابە خەونەكەت دەبەیتەوە ژێرگڵ، وەحدەكەتان وەحدەی ئوممەی عەرەبی بۆتە بڵقی سەرئاو عیراقەكەشتان لە پایزی تەمەنیەتی، حزبەكەشتان گۆڕبەگۆڕ بوو بۆ هەتاهەتایێ‌، كوردو بارزانیش سەربڵندو سەرفیرازن.

ئەمڕۆ لە كوردستان ئەگەر ململانێی سیاسیشمان هەبێت و كە هەمانە، بەڵام وەفییقیەكان دڵنیا دەكەینەوە بە فیتنەی وەك ئێوەی كۆنە سیخوڕی سەددام، بەلاڕیداناچین و كێشەكەمان لە دەستێكی ئەمیندایە، گەلی كوردستان هەرگیز بڕواتان پێناكات، بۆ خۆت بە دوای مشتری تردا بگەڕێ.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com