نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر چاویان به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنیایه‌ت و پێیانخۆش نیه كه دۆزی كورد به‌ره‌و پێش بچێت، وتیشی: “ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستی ده‌ره‌كین و ده‌یانه‌وێت مه‌شاكیل و دووبه‌ره‌كی و فیتنه له ناو میلله‌تی ئێمه درووست بكه‌ن، ده‌بێت ده‌ستیان ببڕین و نه‌هیڵین بگه‌نه ئه‌و ئاواته”.
سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ناكرێت میلله‌تی كورد جارێكی تر بیر له كێشه بكاته‌وه، چونكه ئێمه زۆر شتمان تاقی كرده‌وه و گه‌یشتووینه‌ته شه‌ڕی ناوخۆیی، ئه‌مانه هیچیان خزمه‌تی میلله‌تی ئێمه و پێكه‌وه ژیان و گه‌شه‌كردنی وڵات و به‌ره‌و پێشبردنی وڵاتیان نه‌كردووه، ئێستایش بارودۆخی وڵات له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ستیار تره، ده‌بێت هه‌موومان بزانین، كه بارودۆخی ئێمه ئه‌و بارودۆخه‌یه كه له هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕیزی هه‌یه، بۆیه پێویسته زیاتر له یه‌ك نزیك بین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتیشی: “ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردووی خۆمان بكه‌ین به تایبه‌ت له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992و دوای ته‌شكیلاتی حكومه‌ت، هه‌مووی به سازان هاتووه، ده‌بێت هه‌ر به سازانیش نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بگاته ئه‌نجامێك، كه میلله‌ته‌كه‌مان پێی خۆش بێت، ده‌بێت هه‌موومان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه برای یه‌ك بین و یه‌كڕیز و هاوسه‌نگه‌ر بین، به كورتی و به كوردی ده‌ستی یه‌كتری ماچ بكه‌ین باشتره له‌وه‌ی، كه به پاڵپشتی هیزێكی ده‌ره‌كی، كێشه له كوردستان درووست بكه‌ین”.
سه‌لاح ده‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، كه وڵاتانی ده‌وربه‌ری هه‌رێمی كوردستان، چاویان به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌و پێشچوونی دۆزی كوردیان پێخۆش نییه، وتیشی: “ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستی ده‌ره‌كین و ده‌یانه‌وێت مه‌شاكیل و دووبه‌ره‌كی و فیتنه له ناو میلله‌تی ئێمه درووست بكه‌ن، ده‌بێت ده‌ستیان ببڕین و نه‌هیڵین بگه‌نه ئه‌و ئاواته”.