نوچەنێت.ههولێر:
قایمقامی شەنگال ڕایگەیاند،فەوجێکی تایبەت بە ژنانی ئێزدی پێکهێنراوە و لە هەفتەی داهاتوودا مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
مەیسەر حاجی قایمقامی شەنگال بە NRT ڕاگەیاندوە، فەوجەکە لە ١٢٠ ژن پێکدێت و سەربە فەرماندەیی پاراستنی شەنگالە و بارەگای فەوجەکەش لە ناحیەی سنونێیە و لە هەفتەی داهاتوودا مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
هاوکات ڕۆژی یەکشەممە نایف سیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێی سەربە شەنگال بە ماڵپەڕی سپوتینکی ڕاگەیاندبوو، فەوجە تایبەتەکەی ژنانی ئێزدی دروستکراوە و لە ئێستادا لە چاوەڕوانی پڕچەککردندان.
دروستکردنی فەوجەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە ئێزدیەکانی ژێر دەستی داعشە کە لەماوەی ڕابردوودا هێرشی کردبووە سەریان.