نوچه‌نێت: تایبه‌ت
چه‌ند رۆژێكی تر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یادی شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خۆی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به گوتارێكی توند باس له‌و قه‌یرانانه بكه‌ن، كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، چونكه له ئێستادا بزووتنه‌وه‌كه به‌شداره له حوكمڕانی هه‌رێم و له هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له ململانێیه‌كی سه‌ختدان، هه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یش ده‌ڵێت: ” ئێمه به ئاشكرا ده‌ڵێین له كوردستان قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌یه”.
مێژووی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی (27/4/2009) كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌نووسراوی ژماره (159) لیستی (گۆڕان)ی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ره‌سمی له‌هه‌رێمی كوردستان ناساند، كه توانی وه‌ك لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شداری بكات، له ڕۆژی (25/7/2009)یش گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ده‌ركه‌وت و وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستی به چالاكییه سیاسییه‌كانی كرد، له ئێستایشدا به چه‌ند وه‌زیرێك و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان، به‌شداره له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.
درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك رووداوێك سه‌یر ده‌كرێت، له مێژووی نوێی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار كه‌لتووری ئۆپۆزسیۆنی هێنایه ناو سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له هه‌موو وێزگه‌كانی خه‌باتی خۆیشیدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، تووشی كێشه و گیروگرفت بووه، ئێستایش كه به‌شداره له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له ساڵیادی دامه‌زراندنیدا، له رێی به‌كارهێنانی گوتارێكی تونده‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كان بخاته‌ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، به‌شێك له راوێژكاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌وڵی رازیكردنی ناوبراودان، تا له ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌دا، گوتارێكی توند بگرنه‌به‌ر و له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌و قه‌یرانانه بكه‌ن، كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه، كه رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه به‌و داوایه رازی ده‌بێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و راوێژكارانه پێیانوایه، ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌رده‌وامی به گوتاره تونده‌كانی نه‌دات، ئه‌وا دوورنیه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گۆڕه‌پانی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكییان لێوه‌ربگرێته‌وه، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ بۆچوونه‌كانیان، لێدوانه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان وك نموونه هێناوه‌ته‌وه، كه به هۆی ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌كانییه‌وه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رێگه له گوتاره تونده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه و هه‌وڵدان بۆ جوڵاندنی شه‌قام ده‌گرێت، دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه، كه له شه‌ڕدایه دژی داعش، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: “رەنگە گۆڕان بۆ چارەسەری ئەوە پەنا بۆ جوڵاندنی شەقام نەبات، تەنها بەبەیاننامەیەک دڵی خەڵکی ناڕازیی لەدۆخی کوردستان بەدەستبهێنێت، و داواش لەپێشمەرگە بکات، سنورەکانی کوردستان بپارێزن و خۆیان نەکەنە موڵکی هیچ حزبێک”.
له لایه‌كی تره‌وه، كاردۆ محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌كه، راوێژکاری یەکەمی، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان، (کەبەسەرۆکی سێبەری پەڕلەمانی کوردستان دادەنرێت) و هەمانکات کەسێکی نزیکە لەرێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌وان ناتوانن له ئاست كێشه‌كانی هه‌رێمدا بێده‌نگ بن، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رپرسه له ئاست ئه‌و به‌ڵێن و درووشمانه‌ی كه هه‌ڵیگرتوون، كاردۆ وتی: “ئێمه ناتوانین گوێی خۆمان له كێشه و قه‌یرانه‌كان بئاخنین، ئێمه هێزێكین به ئاشكرا ده‌ڵێین له كوردستان قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌یه، ئێمه هه‌وڵ و تێكۆشانمان له پێناو چاره‌سه‌ر كردنه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئێمه به‌شداری حكومه‌تمان پێ كرد، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه متمانه‌ی حكومه‌تی پێوه‌رگیرا ببێته كردار”.
ساڵانی (2009-2013) به سه‌رده‌مێكی سه‌خت بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داده‌نرێت، ئه‌و سه‌رده‌مه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوو، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا خۆپیشاندانه‌كانی (17ی شوبات) و رۆژانی دوای ده‌ستیان پێكرد و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كردن، بۆیه كه‌وتبوونه ژێر فشاری لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چونكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێك بوو، كه له منداڵدانی ئه‌و حیزبه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه و دواتر توانی ببێته چه‌ترێك بۆ به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی، كه ره‌خنه‌یان له سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، كاردۆ محه‌مه‌د كه له‌و كاته‌دا سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕانی له په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كرد، ئێستایش راوێژكاری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وان ئێستایش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ن، كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرا، وتیشی: “ئێمه نوێنه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ده‌كه‌ین، كه به‌رنامه‌كانمان له درووشمه‌كانماندایه، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییان به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا و به نیشتیمانی كردن و به دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه ته‌عبیر له به‌رجه‌سته‌بوونی جوڵانه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، بۆیه یادكردنه‌وه‌ی ئێمه پێداگیریمانه له‌سه‌ر ئه‌و درووشمانه كه هه‌مان بووه، تا بیانكه‌ینه كردار، ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه‌ی ئه‌وكات هه‌مانبوو، ئێستا بیانكه‌ینه كردار”.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌وان له یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌دا، په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر برینه‌كان، گوتی: “ئێمه له یادكردنه‌وه‌ی خۆماندا، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چیمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان كردووه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كام درووشم و كام به‌ڵێنمان جێبه‌جێ كردوون، هه‌روه‌ها باسی ئه‌زمه‌كان ده‌كه‌ین و باسی به‌رنامه‌ی خۆیشمان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردن”.
كاردۆ له باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئاماژه‌ی به دوو هۆكار دا، كه وه‌ك ئه‌و گوتی: “فاكته‌رێكیان بابه‌تییه، وه‌ك ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه هه‌یه، بۆ نموونه په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق، په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی تریش هه‌یه كه فاكته‌رێكی زاتییه، ئه‌ویش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به خۆمانه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه نه‌بوونی ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌ی كه بیه‌وێت گۆڕانكاری له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بكات، بیه‌وێت چاكسازی بكات، بیه‌وێت په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كانی ئه‌م وڵاته و كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته دابنێت، چونكه ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كێشه‌ی هه‌یه، كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به فاكته‌ره بابه‌تییه‌كه‌ی ده‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به به‌رنامه و پلانی ئێمه و شه‌فافییه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له هه‌موو كایه‌كانی ژیان و سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاساوه هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌وه هه‌یه، بۆیه ئێمه هه‌موو ئه‌و حه‌قیقه‌تانه ده‌ڵێین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتیمانی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین، به‌رنامه‌ی خۆمان و روئیای خۆمان به لایه‌نه‌كان بڵێین كه پێویسته چی بكرێت”.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشداریشدا، كه ئه‌گه‌ر بێت به‌و ڕێگایانه نه‌توانن ئامانجه‌كان بپێكن، ئه‌وا ریێگای تر ده‌گرنه به‌ر، گوتی: “ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی ئامانجه‌كان بپێكین، ئه‌وا رێگایه‌كی تر هه‌ڵده‌بژێرین بۆ بۆ جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی خۆمان، ئه‌و رێگایه‌یش كاری مه‌ده‌نی و كاری سیاسیییه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فشارانه‌ی كه بتوانێت گوزارشت له به‌رنامه‌ی خۆمان بكات و له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا جێبه‌جێی بكه‌ین”.