تەرزە جاف: كەمپینی خۆ رووتكردنەوە راگرن و داوای چارەسەر لە هێرۆخان و ئاسایش بكەن

0

 

نوچەنێت.هه‌ولێر:

تەرزە جاف لەسەر رووداوی ژنەكەی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی هیرۆخان دەكات و دەڵێت، ژنانی بەناو چالاکوان كەمپینی خۆ رووتكردنەوە راگرن و داوای چارەسەر لە هێرۆخان و ئاسایش بكەن.

تەرزە جاف،نوسەر و شاعیر لە پۆستێكدا بەناونیشانی(نا بۆ کەمپینی سووککردنی جەستە!)كە لەبارەی ڕووداوی هۆهاکێشانەکەی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە نوسیویەتی:ژنانی بەناو چالاکوان ،کەمپینی خۆڕووتکردنەوە ڕاگرن و بزانن بە عەقڵ ،ئەگەر هەتانە شتێکی باشترتان پێ ناکرێ؟داوا لە١- هێرۆ خان ٢-ئاسایش ٣-حیزبی دەسەڵاتداری سلێمانی بکەن لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە ڕوونکردنەوە بدات و بەدواچوونی بۆ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com